بەکارهێنانی گەڕاڵی وێب
کاتێک کە ناونیشانی وێب لە نێو خانەی URL داخل دەکەیت دەتوانیت بچیتە نێو وێبسایتەکە.
ئەگەر وشەی گەڕان داخل بکەیت،لە نێو مۆتۆڕی گەڕان دا دەربارەی وشەی گەڕانی تۆ زانیاری دەدۆزێتەوە.
  1. لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی ماڵەوەماڵەوە فشار بدە.
  2. ئەپلیکەیشنی گەڕاڵی وێب بکەوە.

وێبگەڕوێبگەڕ

  1. دەتوانیت ئەو لاپەڕەی وێبەی سەیری دەکەیت تازەی بکەیتەوە.
  2. دەتوانیت ناونیشانێکی وێب بنووسیت بۆ گەڕان بۆ وێبسایتی تایبەت یان ڕاستەوخۆ دەستەواژەیەکی گەڕان بنووسیت.
  3. دەتوانیت سەیری خشتەبەندەکان بکەیت کە کە ئێستا کراوەن.
  4. دەتوانیت گەورەکردن یان بچووک کردنەوە بکەیت لە کاتی گەڕان لە وێبسایتەکە.
    ڕێکلامەکان ڕابگرە : دەتوانیت ڕیکڵامی ناو لاپەڕەی وێب بلۆك بكەیت کە سەیریان دەکەیت.
    هەرچۆنێک بێت، ئەم دوگمەیە تەنھا ئەو کاتە نیشان دەدرێت ئەگەر تایبەتمەندی ئایکۆنی پێرستئایکۆنی پێرست ڕێكبەندەكان بلۆککردنی ڕیکڵام بەکاربێنە دیاریکرا بێت بۆ هەڵکردن.
    دیمەنی تەلەفزیۆن : شاشەکە لەت بکە بۆ نیشاندانی شاشەکەی تەلەفزیۆن. دەتوانیت لە لاپەڕەکانی وێب بگەڕێیت لەو کاتە سەیری تەلەفزیۆن دەکەیت.
    مێژوو : دەتوانیت سەیری مێژووی سەردانیکردنی وێبسایت بکەیت یان بیسڕیتەوە.
    زیادکردن بۆ نیشانگەکان : دەتوانیت ئەو وێبسایتەی ئێستا سەیری دەکەیت بۆ دڵخوازەكانی خۆتی زیاد بکەیت.
    نیشانگەی : دەتوانیت سەیری لیستیی وێبسایتەکان بکەیت یان بیانسڕیتەوە کە بۆ دڵخوازەكانی خۆت زیادت کردوون.
    ڕێكبەندەكان : دەتوانیت ڕێكبەندەكانی وێبگەڕ بگۆڕیت.
    رێنمای بەکارهێنەر : ئامرازی رێنمای بەکارهێنەر بکەوە.
    دەرچوون لە ئەپلیکەیشن : کارکردنی ئەپلیکەیشنەکە لە باكگراوند دەکوژێنێتەوە.
  5. ئەپلیکەیشنەکە دادەخات.
  6. شاشەی خشتەبەندی نوێ لیستێکی ماڵپەڕە پێشنیارکراوەکان و سایتە زۆرترین سەردانکراوەکان پێشکەش دەکات.
    ئەگەر ناتەوێت ماڵپەڕە پێشنیارکراوەکان نیشان بدرێت، تایبەتمەندی ئایکۆنی پێرستئایکۆنی پێرست ڕێكبەندەكان ماڵپەڕە پێشنیارکراوەکان نیشان بدە بۆ کوژاندنەوە دیاری بکە.
    ماڵپەڕە پێشنیارکراوەکان ڕەنگە بە گوێرەی وڵات بگۆڕێت و تەنھا لە چەند وڵاتێک بەردەستن.
ئەپلیکەیشنی گەڕاڵی وێبـی سەر تەلەفزیۆنەکەت وێبگەڕێکی تەلەفزیۆنە، بۆیە ڕەنگە بە شێوەیەکی جیاوازتر لە وێبگەڕی تەلەفزیۆنەکەت کار بکات.
وێبسایتەکە دەکرێت بکرێتەوە لە ڕێگەى ئەپلیکەیشنی گەڕاڵی وێبی تەلەفزیۆنەکە، بۆیە پێویستە ئاگادار بیت دەربارەی دەسگەیشتنی منداڵان بۆ ناوەڕۆكی سەرهێڵی زیانبەخش.
دەتوانیت ئەپلیکەیشنی گەڕاڵی وێب قوفڵ بدەیت بۆ ڕێگری کردن لە دەسگەیشتن بۆ ناوەڕۆکی سەرهێڵی زیانبەخش.
لە رێکبەندەکانرێکبەندەکان ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان گشتی سیستم سەلامەتی قوفڵکردنی کاربەرنامەکان دا ڕێککردنەکان دیاری بکە.
ئەگەر تووشی کێشە بیت لەکاتی بەکارهێنانی گەڕاڵی وێب، سەیری دۆزینەوەی کێشەکان و چارەسەرکردنیان بکە لە رێنمای بەکارهێنەر.
گۆڕینی ڕێکبەندەکانی گەڕاڵی وێب
ئایکۆنی پێرستئایکۆنی پێرست ڕێكبەندەكان دەسنیشان بکە لە سەرەوەی ئەپلیکەیشنی گەڕاڵی وێب.
لەکاتی دەستپێک
دەتوانیت ئەو لاپەڕەیە هەڵبژێریت کە لە کاتی دەستپێكردنی ئەپلیکەیشنی گەڕاڵی وێب دەردەکەوێت.
بزوێنەرەکانی گەڕان
دەتوانیت بزوێنەرێکی گەڕان دەسنیشان بکەیت بۆ گەڕان لە کاتی نووسینی ووشەیەکی سەرەکی لە میلی ناونیشان.
بەپێی بارودۆخی دابینکەر، لەوانەیە ڕێککردنەکانی مۆتۆڕی گەڕان بگۆڕدرێت بێ ئەوەی تۆ ئاگادار بکرێیتەوە.
ماڵپەڕە پێشنیارکراوەکان نیشان بدە
دەتوانیت ئەوە دیاری بکەیت لیستێکی ماڵپەڕە پێشنیارکراوەکان لە سەر شاشەی خشتەبەندی نوێ نیشان بدرێت یان نیشان نەدرێت.
هەمیشە میلی ناونیشان پیشان بدە
کاتێک بۆ هەڵکردن دیاریکرا بێت، ناوچەی میلی ناونیشان و پێرستی سەرەوە گشت كاتێك نیشان دەدرێن.
ڕاپۆرتی کێشەی وێبگەری بەشێوەی خودکار
کاتێک بۆ هەڵکردن دیاریکراوە، ئەگەر شکستێک ڕوو بدات (خراپ کارکردن، شکستی پەخش کردنەوەی میدیا، شکستی باركردنی لاپەڕە، کوژانەوەی نائاسایی، دواکەوتنی وەڵامی کەمی بیرگە، هتد.) لە کاتی بەکارهێنانی وێبگەڕ، زانیاری پەیوەندیدار خودکارانە بۆ تیمی پەرەپێدانی وێبگەڕ دەنێردرێت لە بارەگای سەرەکی LG Electronics (کۆریا). زانیاری نێردراو تەنها بۆ باشترکردنی ئەدای وێبگەڕەکە بەکاردێت.
بلۆککردنی ڕیکڵام بەکاربێنە
کاتێک بۆ هەڵکردن دیاریکرا بێت، ئەگەر ئایکۆنی پێرستئایکۆنی پێرست دابگریت لە سەرەوەی گەڕاڵی وێب، دوگمەیەک بۆ هەڵکردن یان کوژاندنەوەی بلۆککردنی ڕیکڵام بەکاربێنە لە سەر شاشەکە دەردەکەوێت. هەڵکردنی تایبەتمەندی بلۆککردنی ڕیکڵام بەکاربێنەباركردنی لاپەڕە خێرا دەکات لە ڕێگەی بلۆککردنی ڕیکڵامەکانی ناو وێبسایتەکە.
فلتەرکردنی سایت
دەتوانیت وێبسایتەکان تۆمار بکەیت بۆ بلۆککردن یان ڕێپێدان.
سایتە پەسەندکراوەکان : دەتوانیت ڕێککردنەکان بە جۆرێک دیاری بکەیت کە تەنها ئەو وێبپەڕانە بکاتەوە کە پێشتر تۆمار کراون.
ماڵپەڕ (سایت)ە داخراوەکان : دەتوانیت ڕێککردنەکان بە جۆرێک دیاری بکەیت کە ڕێگە بە کردنەوەی هەندێ سایتی دیاریکراو نەدات.
بۆ بەکارهێنانی ئامرازی فلتەرکردنی سایت، پێویستە تێپەڕوشەی تەلەفزیۆنەکەی پێ بدەیت.
قوفڵکەری پەنجەرۆچکە
پەنجەرەکان بلۆک دەکات کە خودکارانە لەلایەن لاپەڕەکانی وێبەوە نیشان دەدرێن.
گەڕاڵی تایبەت
ئەگەر بۆ هەڵکردن دیاریکرا بێت، مێژوویەکی سەردانیکردنی وێبسایتەکان جێناهێڵێت.
شوێنی مەکەوە
دەتوانیت داوا لە وێبسایتەکە بکەیت کە مێژوویەکی سەردانیەکەت بەجێ نەهێڵێت. ڕەنگە کردارەکە بگۆڕێت بەگوێرەی سیاسەتی وێبسایتەکە.
Adaptive Streaming بە بەکارهێنانی JavaScript
تەکنەلۆجیای تەوژمكردنی میدیا کە JavaScript بەکاردێنێت ڕێگەت پێدەدات ئەو ڤیدیۆیانە ببینیت کە وردبینیان باشترکراوە.
ئەگەر ئەمە لەسەر کوژاندنەوە دابنرێت، ڕێزۆلووشنی ئەو ڤیدیۆیە کە لە گەڕاڵی وێب دا پەخش دەکرێتەوە بە 720p سنووردار دەکرێت.
ڕێکبەندەکانی کووکی
وێبسایتەکە چالاک دەکات بۆ هەمارکردن و بەکارهێنانی داتای کووکی.
داتای گەڕان بکەوە
کووکیەکان بسڕەوە : داتای کووکی دەسڕێتەوە. کاتێک دەسڕدرێتەوە، لە زۆرینەی ماڵپەڕەکان دەردەچیت.
هەموو زانیاریەکانی گەڕان بسڕەوە : گشت مێژووی گەڕان دەسڕێتەوە، بەلەخۆگرتنی کووکیش.