چارەدۆزی کێشەکانی دەنگ
ئەگەر لە کاتی بەکارهێنانی تەلەفزیۆنەکە دا تووشی هەریەک لەم کێشانەی خوارەوە بوون، تکایە ئەمانە بپشکنن: ڕەنگە تەلەفزیۆنەکە هیچ کێشەیەکی نەبێت.
ئەگەر سێت-تۆپ-بۆکس بە کار دەهێنیت، بیکوژێنەوە و هەڵی بکەوە.
دڵنیا ببە کە سێت-تۆپ-بۆکس بە دروستی دراوە لە تەلەفزیۆنەکە.
وێنەی سەر شاشە کێشەی نیە بەڵام هیچ دەنگی نیە.
کەناڵێکی تر تاقیبکەرەوە.
ئەگەر ئامێری سێت-تۆپ-بۆکس بە کار بهێنیت، ئەگەر دەنگی ئەم ئامێرە یان تەلەفزیۆنەکەت لەسەر 0 دانابێت یان بێندەگت کردبێت، هیچ دەنگێک پەخش ناکرێتەوە. دەنگ لەسەر ئاستێکی گونجاو دابنە.
رێکبەندەکانرێکبەندەکان ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان دەنگ دەنگ بۆ دەرەوە
دەنگ بۆ دەرەوە بکە بە ئامێری Optical Out + سپیکەری تەلەفزیۆن یان سپیکەری تەلەفزیۆن بەکاربێنە، و ئینجا دووبارە بیپشکنە. ئەگەر بێ کێشە گوێت لە دەنگەکە دەبێت، سەیری گرێدانی سپیکەری وەک ساوند بار یان ڕێكبەندەكانی سپیکەری دەرەکی بکە.
لە هیچیەک لە بڵندگۆکان دەنگ نایەت.
رێکبەندەکانرێکبەندەکان ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان دەنگ ڕێکبەندە پێشکەوتووەکان بالانس
لە بەشی بالانس دا بە دوگمەی پێداگەڕان و بەپێی پێویست بالانسی دەنگ بگۆڕە.
کاتێک گرێدان بە AV IN دەکەیت، ئەوە بپشکنە ئەگەر کێبڵەکانی دەنگی چەپ/راست (سپی/سوور) بە دروستی گرێدراون. (پۆرتی AV IN تەنها لە هەندێ مۆدێل دا هەیە.)
دەنگی تەلەفزیۆن هاوکات نیە لەگەڵ وێنە یان هەندێجار لە ناکاو دەنگ زۆر دەبێت.
ئەگەر ئەم حاڵەتە تەنیا لە هەندێ کەناڵ و بەرنامە دا ڕوو دەدات، ڕەنگە سیگناڵی گواستنەوەی کۆمپانیای پەخش ببێتە هۆی ئەم حاڵەتە. تکایە لە دابینکەری خزمەتی پەخش (تەلدار/کابلی) داوا بکە کێشەکە بدۆزێتەوە.
ئەگەر هەموو کەناڵەکان هەماهەنگ و هاوسات نین، بچۆ لاپەڕەی رێکبەندەکانرێکبەندەکان ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان دەنگ ڕێکبەندە پێشکەوتووەکان هاوتاکردنی شاشە و دەنگ و ڕێکبەندەی هەماهەنگ‌کردن بگۆڕە.
ئەگەر دەزگای وەرگری دیجیتاڵ بە کار دەهێنیت، لە دابینکەرەکەی پرسیار بکە و داوای ڕێنمایی بکە.
کاتێ کە کەناڵ دەگۆڕم ئاستی دەنگ دەگۆڕدرێت.
ئاستنی دەنگی پەخشی بەرنامە لە وێستگە جیاجیاکانی پەخش دا جیاوازە.
رێکبەندەکانرێکبەندەکان ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان دەنگ ڕێکبەندە پێشکەوتووەکان ڕێکخستنی خودکاری ئاستی دەنگ
ڕێکخستنی خودکاری ئاستی دەنگ لەسەر حاڵەتی هەڵکردن دابنێ.
ئەگەر دەزگای وەرگری دیجیتاڵ بە کار دەهێنیت، لە دابینکەرەکەی پرسیار بکە و داوای ڕێنمایی بکە.
ئاستی‎ ‎دەنگ بەردەوام دەگۆڕێت.
رێکبەندەکانرێکبەندەکان ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان دەنگ ڕێکبەندە پێشکەوتووەکان ڕێکخستنی خودکاری ئاستی دەنگ
ڕێکخستنی خودکاری ئاستی دەنگ لەسەر حاڵەتی هەڵکردن دابنێ.
هەندێ لە بەرنامەکان دەنگیان نییە یاتەنیا مووزیکێکی زەمینی پەخش دەکەن.
(ئەو بەرنامانە کە لەلایەن کۆمپانیاکانی پەخشەوە بۆ درەوەی وڵات دروست کراون)
لە بەشی کرداری زیاترکرداری زیاتر زمانی دەنگی دا زمانی دڵخوازی خۆت هەڵبژێرە.