چارەدۆزی کێشەکانی پەخشکردنەوەی فیلم
ئەگەر لە کاتی بەکارهێنانی تەلەفزیۆنەکە دا تووشی هەریەک لەم کێشانەی خوارەوە بوون، تکایە ئەمانە بپشکنن: ڕەنگە تەلەفزیۆنەکە هیچ کێشەیەکی نەبێت.
زانیاری زیاتر دەربارەی فایلە پشتیوانیکراوەکان دەکرێت لە ئاگادار بوون لە زانیاری شێوازی فایلی ڤیدیۆی پشتیوانیکراو دەست بخرێت لە رێنمای بەکارهێنەر.
زانیاری زیاتر دەربارەی فایلە پشتیوانیکراوەکان دەکرێت لە ئاگادار بوون لە زانیاری شێوازی فایلی ڤیدیۆی پشتیوانیکراو دەست بخرێت لە رێنمای بەکارهێنەر.
- ناتوانم لە نێو’پەخشکەری میدیا’ دا فایلێک بدۆزمەوە.
- بزانە ئایا فایلەکانی سەر ئامێری خەزنکردنی USB لەسەر کۆمپیۆتر دەخوێنرێنەوە.
- بزانە ئایا جۆری فایلەکە قەبووڵ دەکات.
- فلتەرەکە بگۆڕە بۆ هەموو.
- من پەیامێک دەبینم کە دەڵێت پشتیوانی ناکرێت لەم فایلە.
- بزانە ئایا فایلەکە لەسەر پەخشکەری ڤیدیۆ یان کۆمپیۆتر کێشەی هەیە یان نهە. (بزانە ئایا فایلەکە تێکنەچووە)
- بزانە ئایا جۆری فایلەکە قەبووڵ دەکات.
- بزانە ئایا ئەو وردبینیە (ڕیزۆلووشنە) پشتیوانی دەکرێت یان نە.
- بزانە ئایا ئەو کۆدخوێنی ڤیدیۆیە دەناسێت.
- بزانە ئایا ڕێژەی فرەیم پشتیوانیکراوە.
- پەیامێک دێتە ڕوو کە دەڵێت “ئەم دەنگە پشتیوانی ناکرێت” یان ڤیدیۆ بێکێشە پەخش دەبێتەوە بەڵام دەنگی نیە.
- بزانە ئایا فایلەکە لەسەر پەخشکەری ڤیدیۆ یان کۆمپیۆتر کێشەی هەیە یان نهە. (بزانە ئایا فایلەکە تێکنەچووە)
- بزانە ئایا جۆری فایلەکە قەبووڵ دەکات.
- بزانە ئایا ئەم کۆمپیۆترە پشتیوانی دەکات لەو کۆدخوێنی ئاودیۆ.
- بزانە ئایا پشتیوانی دەکات لەو ڕێژەی بیتە (بیت ڕەیت).
- بزانە ئایا لەرەلەری نموونە پشتیوانیکراوە.
- بزانە ئایا ژمارەی کەناڵەکانی دەنگ پشتیوانیکراوە.
- من ناتوانم ژێرنووسەکان ببیینم.
- بزانە ئایا فایلەکە لەسەر پەخشکەری ڤیدیۆ یان کۆمپیۆتر کێشەی هەیە یان نهە. (بزانە ئایا فایلەکە تێکنەچووە)
- بزانە ئایا ناوی فایلی ڤیدیۆ و فایلی ژێرنووس یەکێکە.
- هەروەها بزانە ئایا فایلی ڤیدیۆ و فایلی ژێرنووس لە ناو یەک پەڕدان (فۆڵدەر) دان.
- بزانە ئایا فۆرمەتی فایلی ژێرنووس قەبووڵ دەکات.
-
بزانە ئایا ئەو زمانە قەبووڵ دەکات یان نە.
(دەتوانی فایلی ژێرنووس لەنێو Notepad دا بکەیتەوە بۆ ئەوەی زمانەکەی ببینیت.) -
ئەگەر کۆدکردنی ژێرنووس بەدروستی ڕێک نەکرێت، ڕەنگە ژێرنووسەکان باش نیشان نەدرێن.
دوگمەی
ی سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵەکە لە ماوەی کردارەکانی پەخشی دووبارەی ڤیدیۆکە دابگرە.
دەسنیشان بکە و بەهای لاپەڕەی کۆد بگۆڕە.
- ئەگەر لە ڕێگەی ئامرازی هاوبەشکردنی ناوەرۆکەوە فایلێکی ڤیدیۆ پەخش بکەیت کە لەسەر ئامێرێکی تر خزن کراوە، بەپێی ئەو بەرنامەی کە بەکاری دەهێنیت ڕەنگە ژێرنووس مەوجوود نەبێت.
- ئەگەت تۆ لەڕێگەی یەکەیەکی NASـەوە ڤیدیۆ پەخش بکەیتەوە، پشتیوانی ناکرێت لە ژێرنووس. لە دروستکەری NAS پرسیار بکە و داوای ڕێنمایی بکە.
- کاتێک ئامێری خەزنکردنی USBم دەدەم لە تەلەفزیۆنەکە، نایناسێت.
-
بزانە ئایا تەلەفزیۆنەکە پشتیوانی دەکات لە ئامێری خەزنکردنی USB.
بۆ زانیاریی زیاتر، بەشی گرێدانی ئامێرە دەرەکیەکان پەیوەستکردنی USB لە رێنمای بەکارهێنەر بخوێنەوە.