چارەدۆزی کێشەکانی گرێدانی تۆڕ
ئەگەر لە کاتی بەکارهێنانی تەلەفزیۆنەکە دا تووشی هەریەک لەم کێشانەی خوارەوە بوون، تکایە ئەمانە بپشکنن: ڕەنگە تەلەفزیۆنەکە هیچ کێشەیەکی نەبێت.
پێش گرێدانی تۆڕێکی بێتەل، ناو و نهێنوشەی ئامێرە وای فایەکە بۆ گرێدان بپشکنە.
پێش گرێدانی تۆڕێکی بێتەل، ناو و نهێنوشەی ئامێرە وای فایەکە بۆ گرێدان بپشکنە.
دەتوانیت بەم شێوەی خوارەوە دۆخی پەیوەندیی تۆڕ بپشکنیت.
-
گشتی
تۆڕ
گرێدانی تەلدار (ئیسەرنێت)
-
گشتی
تۆڕ
گرێدانی Wi-Fi
ڕێكبەندەكانی تری تۆڕ
رێکبەندە پەرەسەندووەکانی Wi-Fi
-
کاتێک X لە تەنیشتی تەلەفزیۆن دەردەکەوێت -
تەلەفزیۆنەکە یان AP (ڕووتەر) بپشکنە.
- بزانە تەلەفزیۆنەکە، AP (ڕووتەر) و مۆدێمی کابلی دروست و بێ کێشە پەیوەست کراون.
- بەم تەرتیبەی خوارەوە هەڵی بکە و بیکوژێنەوە؛
1. مۆدێمی کێبڵەکەت بکوژێنەوە و هەڵ بکەوە، و چاوەڕوانی دەستپێکردنەوەی ئامێرەکەت بە.
2. ڕاوتەری تەلدار/بێتەل بکوژێنەوە و هەڵ بکەوە، و چاوەڕوانی دەستپێکردنەوەی ئامێرەکەت بە.
3. تەلەفزیۆنەکە بکوژێنەوە و هەڵ بکەوە.- ئەگەر دەتەوێت گرێدانێکی تەلداری LAN دابمەزرێنیت ئەوە بپشکنە ئایا ناونیشانی IP دەکرێت لە ڕاوتەرەکە بە دروستی دەست بخرێت. ئەگەر بە دەستی تۆڕەکەت سێتەپ دەکەیت، بزانە گشت ڕێكبەندەكان دروستن.
- ئەگەر دەتەوێت گرێدانێکی بێتەل دابمەزرێنیت، سەیری خاڵانەش بکە.
① SSIDی ڕاوتەرەکەت (ناوی تۆڕ) یان کەناڵی بێتەل دیاری بکە.
② کلیلی ئاسایشی ڕاوتەرەکەت دیاری بکە.
ئەگەر ناتوانیت ئەم ڕێکبەندە تەواو بکەیت، سەیری نامیلکەی بەکارهێنەر و ڕێنماییە پێشکەشکراوەکان لە لایەن دابینکەری ئینتەرنێتەکەت بکە. ئەگەر هێشتا ناتوانیت شێوەبەندکردنی خۆت دابمەزرێنیت، ڕاوێژ بە کۆمپانیای دروستکەری ڕاوتەرەکە یان دابینکەری خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتەکەت بکە.- ئەگەر IPی ستاتیک بە کار دەهێنیت، ڕاستەوخۆ IPـەکەی پێ بدە.
-
کاتێک X لە تەنیشتی Gateway دەردەکەوێت - AP (ڕووتەر) بپشکنە یان لەگەڵ دابینکەری ئینتەرنێتەکەت ڕاویژ بکە.
- کێبڵی ڕاوتەر یان مۆدەمەکە لە پلاکی دیوارەکە دەربێنە، بۆ ماوەی 10 چرکە چاوەڕوان بە و دووبارە گرێی بدەوە.
- AP (ڕووتەر) یان مۆدێمی کابلی ڕیسێت بکە.
- سەردانی ماڵپەڕی دروستکەری AP (ڕووتەر) بکە بۆ ئەوەی دڵنیا ببیت کە نوێنترین firmware (فێرموێر) لەسەر ڕووتەرەکە دامەزراوە.
- ئەگەر ناتوانیت ئەم ڕێکبەندە تەواو بکەیت، سەیری نامیلکەی بەکارهێنەر و ڕێنماییە پێشکەشکراوەکان لە لایەن دابینکەری ئینتەرنێتەکەت بکە. ئەگەر هێشتا ناتوانیت شێوەبەندکردنی خۆت دابمەزرێنیت، ڕاوێژ بە کۆمپانیای دروستکەری ڕاوتەرەکە یان دابینکەری خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتەکەت بکە.
-
کاتێک X لە تەنیشتی DNS دەردەکەوێت - AP (ڕووتەر) بپشکنە یان لەگەڵ دابینکەری ئینتەرنێتەکەت ڕاویژ بکە.
- کێبڵی ڕاوتەر یان مۆدەمەکە لە پلاکی دیوارەکە دەربێنە، بۆ ماوەی 10 چرکە چاوەڕوان بە و دووبارە گرێی بدەوە.
- AP (ڕووتەر) یان مۆدێمی کابلی ڕیسێت بکە.
- بزانە ئایا ناونیشانی MACی TV/AP (ڕووتەر) لای دابینکەری ئینتەرنێتی تۆ تۆمار دەبێت.(ناونیشانی MAC کە لە پەنجەرەی دۆخی تۆڕ دا نیشان دەدرێت، دەبێت لای دابینکەری ئینتەرنێتی تۆ تۆمار ببێت.)