گرێدان بە تۆڕ
ئەگەر ڕێککردنەکانی تۆڕ دیاری بکەیت، دەتوانیت خزمەتگەلی جۆربەجۆر وەک ناوەرۆک و بەرنامەی سەرهێڵ بە کار بهێنیت.
دیاریکردنی تۆڕی تەلدار

بۆ پەیوەستبوون بە تۆڕی تەلداربۆ پەیوەستبوون بە تۆڕی تەلدار

  1. بە کابلێکی LAN، پۆرتیLANی تەلەفزیۆنەکە و ڕووتەر پێکەوە گرێ بدە.
    بەرلەوە پێویستە ڕووتەر پەیوەست بکرێت بە ئینتەرنێتەوە.
    ئەگەر ڕووتەر پشتیوانی بکات لە DHCP، کاتێک بە کابلی LAN تەلەفزیۆنەکە گرێ دەدەت بە تۆڕێکەوە، تەلەفزیۆنەکە خۆی بۆ خۆی پەیوەست دەبێت بەو تۆڕەوە.
  2. ئەگەر تۆڕەکە خودکارانە گرێ نەدرێت
  3. لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی رێکبەندەکانرێکبەندەکان دابگرە.
  4. ئەمە هەڵبژێرە: ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان گشتی تۆڕ گرێدانی تەلدار (ئیسەرنێت).
    بۆ بینینی وردەکاریەکان، بچۆ بەشی رێکبەندەکان تۆڕ گرێدانی تەلدار (ئیسەرنێت) له رێنمای بەکارهێنەر.
ڕێککردنی ’تۆڕی بێتەل’

بۆ پەیوەستبوون بە تۆڕی بێتەلبۆ پەیوەستبوون بە تۆڕی بێتەل

  1. ئەو ڕووتەرە کە پەیوەست کراوە بە ئینتەرنێت هەڵ بکە.
  2. لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی رێکبەندەکانرێکبەندەکان دابگرە.
  3. ئەمە هەڵبژێرە: ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان گشتی تۆڕ گرێدانی Wi-Fi.
  4. دوای ئەوەی کە گەڕان بۆ تۆڕ تەواو بوو، لیستی ئەو تۆڕانەی کە دەتوانیت پێوەیان پەیوەست ببیت نیشان دەدرێت.
  5. تۆڕێک هەڵبژێرە بۆ پەیوەستکردن.
    ئەگەر ڕووتەری LANی بێتەلی تۆ بە نهێنوشە پارێزراوە، ئەوا نهێنوشەکەی پێ بدە.
    بۆ بینینی وردەکاریەکان، بچۆ بەشی رێکبەندەکان تۆڕ گرێدانی Wi-Fi له رێنمای بەکارهێنەر.
هۆشدارەکان لەبارەی ڕێککردنی تۆڕ
کابلی ستانداردی LAN بەکار بهێنە (Cat7 يان سەرتر لەگەڵ پەیوەستکەری RJ45، پۆرتی 10 Base-T یان 100 Base TX LAN).
ڕەنگە ڕێککردنەوەی ڕاوتەرەکە ببێتە هۆی کێشەکانی گرێدانی تۆڕ. لەم حاڵەتەدا، ڕاوتەرەکە بە ئاسایی کار دەکات ئەگەر بیکوژێنیتەوە و لە تەلەفزیۆنەکەی جیا بکەیتەوە، و ئینجا دووبارە گرێی بدەیتەوە و هەڵی بکەیتەوە.
کۆمپانیای بەرهەمهێنەر بەرپرسیار نیە لە گرێدانی تۆڕ یان شکستی کارکردن بەهۆیی کێشەی وەک شکستی ئامێر یان هێڵە پچڕاوەکان.
ڕەنگە ڕێکبەندیەکانی تۆڕ یان دابینکەری خزمەتی ئینتەرنێت ببێتە هۆی ئەوەی کە پەیوەستبوون بە ئینتەرنێت کێشەی هەبێت.
بۆ خزمەتی DSL، پێویستە مۆدێمێکی DSL بەکار بهێنی؛ و بۆ خزمەتی کابلی پێویستە مۆدێمێکی کابلی بە کار بهێنی. چونکە رەنگە تەنیا ژمارەیەکی سنووردار لە جۆری پەیوەستبوون بە ئینتەرنێت بۆ تۆ هەبێت، لەونەیە بەپێی گرێبەستی تۆ لەگەڵ دابینکەری خەزمەتی ئینتەرنێت، ڕێکبەندی تۆڕی تەلەفزیۆن بە کار نەهێنرێت. (ئەگەر گرێبەستی تۆ ڕێگەت پێ نەدات زۆرتر لە یەک ئامێر پەیوەست بکەی بە خەتی ئینتەرنێت، تەنها دەتوانیت ئەو کۆمپیۆترە بە کار بهێنیت کە پێشتر پەیوەست کراوە بە ئینتەرنێت.)
ئەو ئامێرانەی تر کە فریکوێنسی 2.4 گیگاهێرتز بە کار دەهێنن (وەک تەلەفۆنی بێتەل، ئامێری Bluetooth، یان فڕنی مایکرۆوەیڤ) ڕەنگە لەگەڵ تۆڕی بێتەل تەداخول بکەن و کێشەی بۆ دروست بکەن. لە کاتی بەکارهێنانی فریکوێنسی 5 گیگاهێرتزیش دا ڕەنگە تەداخول ڕوو بدات، بەڵام ئەمە کەمتر ڕوو دەدات.
ئەگەر لە شوێنێک پەیوەندیی بێتەل هەبێت ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی کە تۆڕی بێتەل خاو کار بکات.
بەکارهێنانی چەندین ئامێری بێتەل لە ھەمان کاتدا دەکرێت تۆڕەکەت خاو بکاتەوە.
ئامێری خاڵی دەسپێگەیشتن دەبێ پاڵپشتی بکات لە پەیوەندیی بێتەل و بۆ ئەوەی پەیوەندیی AP (خاڵی دەسپێگەیشتن) دروست ببێت پێویستە ئامرازی پەیوەندیی بێتەل لەسەر ئامێرەکە دا چالاک بکرێت. بۆ زانیاری لەبارەی هەبوونی پەیوەندیی بێتەل لە خاڵی دەسپێگەیشتن دا لە دابینکەری خزمەتی ئینتەرنێت پرسیار بکە.
SSID و ڕێککردنەکان ئاسایشی AP بپشکنە. بۆ زانیاری لەبارەی ڕێککردنەکانی SSID و ئاسایشی AP نامیلکەی ڕێنما بخوێنەوە.
ئەگەر تۆڕەکە لە ڕێگەی گواستنەوەی تەلەفزیۆن یان گۆڕینی ڕاوتەرەکە بگۆڕێت، پێویستە دووبارە تۆڕە بێتەلەکە سێتەپ بکەیتەوە. دەرچوون لە گرێدانی تۆڕە بێتەلەکان هەڵناگیرێت.
ڕێککردنی ئامێرەکانی تۆڕ (هاوبەشکەری خەتی بەتەل/بێتەل) بە شێوەی هەڵە دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی کە تەلەفزیۆنەکە خاو کار بکات یان باش کار نەکات. بەپێی نامیلکەی ڕێنمایی و تۆڕی گونجاو، ئامێرەکان بە شێوەی دروست دامەزرێنە و تۆڕ ڕێک بکە.
بەپێی کۆمپانیای بەرهەمهێنەری AP ڕەنگە شێوازی پەیوەستکردن جیاواز بێت.
بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی تایبەت بەم فرمانە، بەشی دۆزینەوەی کێشەکان و چارەسەرکردنیان لەنێو رێنمای بەکارهێنەر بخوێنەوە.