پەیوەستکردنی USB
ئامێرێکی خەزنکردنی USB (وەک هارددیسکی USB یان فلاشی USB) لە پۆرتی USBی تەلەفزیۆنەکە گرێ بدە بۆ ئەوەی بتوانی لەسەر تەلەفزیۆنەکەت ئەو فایلانە ببینیت کە لەنێو ئامێری USB دا ن.
هەندێ ڕێنمایی دەربارەی بەکارهێنانی ئامێری USB
هەر ئامێرێکی پاشەکەوتی USB کە بەرنامەیەکی سەرخودی ناسینەوەی ئۆتۆماتیکی هەیە یان درایڤی خۆی بە کار بهێنێت، ڕەنگە لەلایەن تەلەفزیۆنەکەوە نەناسرێت.
هەندێ ئامێری USB ڕەنگە پشتیوانی نەکرێن یان باش کار نەکەن.
ئەگەر کابلی درێژکردنەوەی USB بە کار بهێنیت، لەوانەیە تەلەفزیۆنەکەت ئامێری USB نەناسێت یان باش کار نەکات.
تکایە، تەنیا ئەو ئامێرانەی پاشەکەوتی USB بە کار بهێنە کە بە سیستمی فایلی FAT32، exFAT يان NTFSی سیستمی کارپێکردنی Windows فۆرمەت کراون.
چاک وایە جۆرێک لە هارد دیسکی USBی دەرەکی بە کار بهێنیت کە پلەی ڤۆڵتاژی 5V یان کەمتر بێت و پلەی تەوژمی 500mA یان کەمتر بێت.
ئەگەر ئامێرێک بەکاردێنیت کە ڤۆڵت/تەزووی زیاتر لە ڤۆڵت/تەزووی ئاسایی بەکاردێنێت، ڕەنگە بە دروستی کار نەکات بەهۆی کەمی تەزوو.
واباشە کە هەبێکی USB یان ئامێری هەمارگەی USB کارەبادار بەکاربێنیت.
ئێمە پێشنیاری بەکارهێنانی ئامێرێکی هەمارگە بە توانای 32 گێگابایت دەکەین بۆ بیرگەی USB و 2 تێرابایت یان کەمتر بۆ هارد دیسکی USB دەکەین.
ئەگەر هارد دیسکی USB ئامرازی دەسگرتن بە وزەوەی هەیە و باش کار ناکات، هارد دیسکەکە بکوژێنەوە و هەڵی بکەوە. بۆ زانیاریی زیاتر نامیلکەی ڕێنمای هارد دیسکەکە بخوێنەوە.
ئەگەری ئەوە هەیە کە دەیتای سەر ئامێری USB زیان ببینێت، لەبەر ئەمە چاک وایە کە کۆپیەک لە فایلە گرنگەکان هەڵبگریت. بەکارهێنەری خۆی بەپرسیارە لە پاراستن و بەڕێوەبردنی دەیتای خۆی. بەرهەمهێنەر بە هیچ شێوەیەک بەرپرسیار نیە.
لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی
دابگرە.
بۆ لابردنی ئامێری هەمارگەی USB، دوگمەی جیاکردنەوە دابگرە، کە لە سەرەوە دەردەکەوێت کاتێک جەخت دەکەیتە سەر ئامێری هەمارگەی USB کە دەتەوێت لای بدەیت.
ئەگەر بەبێ هەڵبژاردنی دوگمەی جیاکردنەوە ئامێری USB لە تەلەفزیۆنەکە بکەیتەوە، مومکینە تەلەفزیۆنەکە یان ئامێری خزنکردن تووشی گرفتێک ببێت.

کاتێک کە ئامێرێکی هەمارگەی USB سیستمێکی فایل گرێ دەدەیت کە پشتیوانی نەکراوە لەلایەن تەلەفزیۆنەکە بۆ پۆرتی USB IN، پەیامی فۆرمات دەردەکەوێت.
بۆ بەکارهێنانی ئامێری هەمارگەی گرێدراو، پێویستە سەرەتا ئامێرەکە فۆرمات بکەیت.
فۆرماتکردن گشت داتای هەڵگیراوی سەر ئامێری هەمارگەی USB دەسڕێتەوە، و ئامێرەکەش بە سیستەمی فایلی FAT32، exFAT و NTFS فۆرمات دەکرێت.
فۆرماتکردن گشت داتای هەڵگیراوی سەر ئامێری هەمارگەی USB دەسڕێتەوە، و ئامێرەکەش بە سیستەمی فایلی FAT32، exFAT و NTFS فۆرمات دەکرێت.
داشبۆردی ماڵەوە بخەکار لە ڕێگەی داگرتنی دوگمەی
ی سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵەکە.
لە بەشی داشبۆردی ماڵەوە دا ئامێری USBی پەیوەستکراو هەڵبژێرە و پاشان دوگمەی فۆرمات فشار بده بۆ ئەوەی ئامێری پاشەکەوتی USB فۆرمات بکرێت.
ی سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵەکە.
لە بەشی داشبۆردی ماڵەوە دا ئامێری USBی پەیوەستکراو هەڵبژێرە و پاشان دوگمەی فۆرمات فشار بده بۆ ئەوەی ئامێری پاشەکەوتی USB فۆرمات بکرێت.
کاتێک ئامێرێکی USB پەیوەست دەکەیت، دەکرێت فایل یان فۆڵدەرێکی هەڕەمەکی دروست بکرێت بۆ دابینکردنی خزمەتەکانی تەلەفزیۆنی هۆشمەند وەک پاشەکەوت کردن و هێنانەوەی وێنە بچووکەکان (وێنۆکەکان).