سەیرکردنی شاشەی ئامێری هۆشمەند لە سەر تەلەفزیۆن
- دۆخی Screen Share لە سەر ئامێری هۆشمەند چالاک بکە.
- تەلەفزیۆنەکەت لە لیستی ئەو ئامێرانەی کە هەن نیشان دەدرێت.
- تەلەفزیۆنەکەت هەڵبژێرە و داوای پەیوەندی بکە.
- لە پەنجەرەی داواکردنی پەیوەندی دا دوگمەی پەسەندکردن دەسنیشان بکە.
- پاش جێبەجێکردنی پرۆسەی گرێدان، بینگەی ئامێری گرێدراو لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکە نیشان دەدرێت.
کاتێک بۆ یەکەم جار Screen Share گرێ دەدەیت، پەنجەرەیەک دەردەکەوێت کە ڕێگەت پێدەدات پەسەندکردن، رەتکردنەوە، یان وەستاندن دەسنیشان بکەیت.
- پەسەندکردن : دەتوانیت ئامێرەکە گرێ بدەیت. لە جاری دووەمدا هیچ پەنجەرەیەکی گرێدان دەرناکەوێت.
- رەتکردنەوە : ئامێرەکە گرێ مەدە. ئەگەر دووبارە هەوڵی گرێدان بدەیتەوە، پەنجەرەکە دەردەکەوێتەوە.
-
وەستاندن
:
ئامێرەکە گرێ مەدە.
تەنانەت ئەگەر دووبارە هەوڵی گرێدان بدەیتەوە، پەنجەرەکە دەرناکەوێتەوە و گرێدانەکە کار ناکات.
بۆ کوژاندنەوەی وەستاندن، بڕۆ بۆ
گشتی ئامێرەکان ئامێرە دەرەكیەکان و سڕینەوەی مێژووی گرێدان دەسنیشان بکە.
چاکتر وایە بەردەوام سیستەمی کارپێکردنی ئامێرەکەت نوێ بکەیتەوە بۆ ئەوەی بێ کێشە بدرێت لە تەلەفزیۆن.
بەگوێرەی مۆدێل یان کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئامێرە هۆشمەندەکە، تایبەتمەندی Screen Share ڕەنگە پشتیوانی نەکرێت.
چاک وایە کە ئامێرەکە بدەیت لە ڕووتەرێکی 5 گیگاهێرتز چونکە ڕەنگە کەشی بێتەلی دەوروبەری تۆ کاریگەری دابنێت لەسەر کارایی پەیوەندیەکە.
رێژەی وەڵامدانەوە ڕەنگە بەپێی ژینگەی بەکاربەر جیاواز بێت.
ئەمە لە ئامێرێکەوە بۆ ئامێرێکی تر جیاوازە. بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی ئەو ئامێرەی کە دەتەوێت پەیوەستی بکەیت، ڕێنمای بەکارهێنەری ئەو ئامێرە بخوێنەوە.
ئەگەر دوای چەند جار هەوڵدان پەیوەست نەبوو، تەلەفزیۆنەکە و ئەو ئامێرەکەی کە دەتەوێت پەیوەستی بکەیت بکوژێنەوە، پاشان هەڵیانبکەوە و دووبارە هەوڵ بدە.