لە سەر تەلەفزیۆن سەیری ناوەرۆکی هەڵگیراوی سەر کۆمپیوتەر بکە
دەتوانیت لە سەر تەلەفزیۆن چێژ لە ڤیدیۆ/مووزیک/وێنەی هەڵگیراوی سەر کۆمپیوتەرەکەت وەربگریت کاتێک ئەم ئامێرانە بە هەمان تۆڕەوە گرێدراون.
لە ناوەڕۆکەکانی سەر کۆمپیوتەرەکەت بگەڕێ بۆ سەیركردنیان لە سەر تەلەفزیۆن (Windows 10)
  1. تەلەفزیۆنەکەت و کۆمپیۆتەرەکەت بە یەک تۆڕی وای-فای گرێ بدە.
  2. کرتەی ڕاست لە سەر ئەو فایلە بکە کە دەتەوێت پەخشی بکەیت و ”پەخش کردن بۆ ئامێر“ دەسنیشان بکە.
  3. ناوی ئەو تەلەفزیۆنە دەسنیشان بکە کە دەتەوێت لە لیستی نیشاندراو سەیری بکەیت، و پەخشکردنەوە لە سەر تەلەفزیۆن دەستپێدەکات.
تەنانەت کاتێ کە چەندین تەلەفزیۆن یان ئامێر کۆنێکت کراون، فایلی هەڵبژێردراو تەنیا لەسەر یەک ئامێر پەخش دەکرێت. بەپێی دۆخی پەیوەندیی تۆڕ ڕەنگە خیرایی پەخش جیاواز بێت.
بۆ پەخش کردن لە سەر سیستەمی کارپێکردن یان ئامێری تر، سەیری نامیلکەی سیستەمی کارپێکردن/ئامێر بکە.
لە ناوەرۆکی هەڵگیراوی سەر کۆمپیوتەر بگەڕێ بە بەکارهێنانی تەلەفزیۆن سەیری بکە (Windows 10)
  1. تەلەفزیۆنەکەت و کۆمپیۆتەرەکەت بە یەک تۆڕی وای-فای گرێ بدە.
  2. پێرستی ”دەستپێک“ لە سەر شاشەی کۆمپیوتەر بکەوە، بە دوای ”بەربژارەکانی تەوژمكردنی میدیا“ بگەڕێ و ئینجا ئەو ئەنجامە دەسنیشان بکە کە دەردەکەوێت.
  3. دوگمەی ”هەڵکردنی تەوژمكردنی میدیا“ لەو پەنجەرەیەی دەبێتەوە دەسنیشان بکە.
  4. ڕێگە بە گشت ”بەربژارەکانی تەوژمكردنی میدیا“ بدە.
  5. بۆ هەڵگرتنی ڕێكبەندەكان ”باشە“ دەسنیشان بکە.
  6. لە ئەپلیکەیشنی داشبۆردی ماڵەوە‎ی سەر تەلەفزیۆنەکە کۆمپیوتەری گرێدراو دەسنیشان بکە، و ئینجا ئەو فایلەی دەتەوێت دەسنیشانی بکە و پەخشی بکە.
بۆ پەخش کردن لە سەر سیستەمی کارپێکردن یان ئامێری تر، سەیری نامیلکەی سیستەمی کارپێکردن/ئامێر بکە.
ئەو بابەتانەی کە پێویستیان بە سەرنجدان بە Content Share هەیە
ئەگەر بژاردەی هاوبەشکردنی ناوەڕۆک باش کار ناکات، رێکخستنەکانی تۆڕ بپشکنە.
رەنگە لە تۆڕی بێتەل دا بە باشی کار نەکات. چاک وایە تۆڕی تەلدار بە کار بهێنیت.
بەپێی دۆخ و کەشی تۆڕ ڕەنگە باش کار نەکات.
ئەگەر چەندین تەلەفزیۆن درابێتن لە یەک ئامێر، بەپێی کارایی سێرڤەر، ڕەنگە ناوەرۆکەکان بە باشی پەخش نەکرێنەوە.
بۆ سەیركردنی ڤیدیۆیەکی 1080p لە ڕێگەى کرداری هاوبەشکردنی ناوەرۆک، ڕاوتەرێک پێویستە کە لەرەلەری 5 GHz بەکاربێنێت. ئەگەر ڕاوتەری ئێستای 2.4 GHz بەکاردێنیت، ڕەنگە ڤیدیۆکە دوابکەوێت یان بە دروستی پەخش نەکرێت.
لە ڕووتەرێک دا کە لە multi-cast پشتیوانی ناکات، رەنگە لە ئامرازی Content Share پشتیوانی نەکرێت. بۆ زانیاریی زیاتر، سەردانی ڕێنمای بەکارهێنەری ڕووتەرەکەت بکە یان پەیوەندی بکە بە بەرهەمهێنەرەکەی.
ژێرنووس تەنیا لە هەندێ ئامێری کۆنێکت‌کراو دا پشتینوای دەکرێت.
ئەگەر دواتر فایلێکی ژێرنووست زیادکردووە، فۆڵدەری هاوبەشکراوی سەر کۆمپیوتەرەکە ناچالاک بکە و ئینجا دووبارە چالاکی بکەوە.
فایلی DRMی نێو ئامێری پەیوەستکراو پەخش ناکرێت.
تەنانەت بۆ ئەو فۆرمەتی فایلە کە تەلەفزیۆنەکە پشتیوانیی لێ دەکات، لەوانە یە بەپێی کەش و شوێنی ئامێری کۆنێکت‌کراو فۆرماتی فایلی پشتیوانیکراو جیاواز بێت.
ئەگەر کۆمەڵێکی زۆر فۆلدەر یان فایل لەنێو فۆلدەرێک دا بن، رەنگە بە باشی کار نەکات.
رەنگە زانیاریەکانی ئەو فایلانە کە لە ئامێری پەیوەستکراوەوە هاوردە کراون دروست نیشان نەدرێن.
بەپێی شێوازی کۆدکردن، ڕەنگە هەندێ ناوەرۆک لە شێوازی هاوبەشکردنی ناوەرۆک دا پەخش نەکرێن.