پەخش کردنی ڤیدیۆ
دەتوانیت لە ئەپلیکەیشنی پەخشکەری میدیا ڤیدیۆیەك دەسنیشان بكەیت و ڤیدیۆکە پەخش بکەیت.
داگرتنی دوگمەکانی چەپچەپ/ڕاستڕاستـی سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵەکە ڕێگەت پێدەدات 10 چرکە بۆ دواوە/پێشەوە بچیت.
دەتوانیت دەسگەیشتنت بۆ تایبەتمەندی زیاتر هەبێت لە ڕێگەی داگرتنی دوگمەی خوارەوەخوارەوەی سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵەکە لە کاتی پەخش کردنی ڤیدیۆیەک.

پەخشکەری ڤیدیۆپەخشکەری ڤیدیۆ

  1. ڤیدیۆی پێشووتر نیشان دەدات.
  2. ڤیدیۆکە پەخش دەکات یان ڕادەگرێت.
  3. ڤیدیۆی داهاتوو نیشان دەدات.
  4. دەتوانیت ڕێککردنەکانی ژێرنووس بگۆڕیت.
  5. ڤیدیۆ دەسووڕێنێت.
  6. بە خێراییەکی بەرزتر ڤیدیۆکە دەگەڕێنێتەوە دواوە.
  7. دەتوانیت ئەم ڕێکبەندانە بکەیت کە پەیوەستن بۆ پەخش کردنی دووبارە بوونەوەی ڤیدیۆکە.
  8. بە خێراییەکی بەرزتر ڤیدیۆکە بۆ پێشەوە دەبات.
  9. دەتوانیت ڤیدیۆی 360 دەرەجە بە شێوەی 360 دەرەجە ببینیت.
    بەکارهێنانی پەخشکردنی VRی 360 ˚ بۆ ڤیدیۆی ئاسایی ڕەنگە وێنەکە بشێوێنێت.
    ڕەنگە هەندێک مۆدێڵ پشتیوانیکراو نەبن.
  10. بەردەوامیدان بە پەخشکردن : دەتوانیت «درێژەدان بە تماشاکردن» ڕێک بکەیت بۆ ئەوەی لەو شوێنەوە کە دوایین جار بینیوتە درێژە بدەیت بە سەیرکردنی ڤیدیۆکە.
    خێرایی پەخشکردن : خێرایی پەخشی دووبارە دیاری دەکات.
    تراکی دەنگی : دەتوانیت تراکە دەنگیەکان ڕێک بخەیت.
    رێنمای بەکارهێنەر : گواستنەوە بۆ ئەپلیکەیشنی رێنمای بەکارهێنەر.
    دەرچوون لە ئەپلیکەیشن : کارکردنی ئەپلیکەیشنەکە لە باكگراوند دەکوژێنێتەوە.