بەکارهێنانی پەخشکەری میدیا‎
دەتوانیت گەڕان بۆ وێنەکان بکەیت و سەیریان بکەیت یان ڤیدیۆ و گۆرانی بە ئەپلیکەیشنی پەخشکەری میدیا پەخش بکەیت.
  1. لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی ماڵەوەماڵەوە فشار بدە.
  2. ئەپی پەخشکەری میدیا بکەوە.
  3. ئامێرێک لە لیستی ئامێر دەسنیشان بکە بۆ بەکارهێنان.
  4. ناوەرۆک دەسنیشان بکە بۆ پەخش کردن.

پەخشکەری میدیاپەخشکەری میدیا

  1. دەتوانیت ئامێرێکی گرێدراو بە تەلەفزیۆنەکەت دەسنیشان بکەیت.
  2. تەنها لە کاتی پەخشکردنی مووزیک نیشان دەدرێت. ئایکۆنی پەخش كردن مووزیکئایکۆنی پەخش كردن مووزیک دابگرە بۆ دەسگەیشتن بە شاشەی پەخش كردنى مووزیک.
  3. ئامرازی گەڕان بکەوە.
  4. جۆری بینین : دۆخێکی نیشاندانی ناوەڕۆک دەسنیشان دەکات.
    ریزبەندی : بەربژارەکە دەسنیشان بکە بۆ ڕیزبەستکردنی ناوەرۆک.
    گروپ : ئەگەر بەگوێرەی مووزیک فلتەری بکەیت، دەتوانیت ناوەڕۆکەکەن گروپ بکەیت بۆ جۆرەکانی وەک هونەرمەند و ئەلبووم.
    پەخشکردنی دەسنیشانکراو : دەتوانیت چەندین بەشی ناوەرۆک دەسنیشان بکەیت و پەخش بكەیت.
    کۆپی‌کردن : هەروەها دەتوانیت فایلەکە کۆپی بکەیتە نێو ئامێرێکی خەزنکردنی USB.
    سڕینەوە : دەتوانیت چەندین بەشی ناوەرۆک دەسنیشان بکەیت و بسڕیتەوە.
    رێنمای بەکارهێنەر : گواستنەوە بۆ ئەپلیکەیشنی رێنمای بەکارهێنەر.
    دەرچوون لە ئەپلیکەیشن : کارکردنی ئەپلیکەیشنەکە لە باكگراوند دەکوژێنێتەوە.
  5. ئەپلیکەیشنەکە دادەخات.
ناتوانیت ئەو فایلانەی کە لە ئامێری دیکەوە هاوبەش کڕاون بسڕیتەوە.
ئایتمەکانی ڕێكبەندە جیاوازەکان بەردەستن بەگوێرەی فلتەركردن یان ئەو مۆدێڵەی دەسنیشانی دەکەیت.
ئەگەر کۆی ژمارەی ناوەرۆکەکان زیاتر لە 40,000 بێت، ڕەنگە هەندێ ناوەرۆک نیشان نەدرێن.