ڕێککردنی سەلامەتی
رێکبەندەکانرێکبەندەکان ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان گشتی سیستم سەلامەتی
دەتوانیت قوفڵ بخەیتە سەر پەخشەکانی تەلەفزیۆن یان ئەپلیکەیشنەکان.
دیاری بکە بۆ هەڵکراو بۆ جێبەجێکردنی قوفڵەکە.
قوفڵکردنی بەرنامەی تەلەفزیۆن
ئەم ئامرازە بەپێی ئەو زانیاریە کە لە وێستگەی پەخش وەیدەگرێت کار دەکات. لەبەر ئەمە، ئەگەر سیگناڵ زانیاریی نادروست بدات، ئەم ئامرازە کار ناکات.
بەپێی پلەبەندیی دیاریکراو، ڕێگە نادات منداڵان سەیری بەرنامەکانی تایبەتی گەورەساڵان بکەن. بۆ تماشاکردنی بەرنامەی قوفڵکراو تێپەڕوشەکەی پێ بدە. پلەبەندی لە هەر وڵاتێک دا جیاوازە.
تەنها لە شێوازی دیجیتاڵ دا پشتیوانی دەکرێت.
ڕەنگە هەندێک مۆدێڵ پشتیوانیکراو نەبن.
قوفڵکردنی کەناڵ
ئەو بەرنامە کە ناوەڕۆکەکەی بۆ منداڵان شیاو نیە قوفڵ دەکات. دەتوانیت بچیتە سەر کەناڵەکە بەڵام شاشەکەی بەتاڵە و دەنگەکەی بڕاوە. بۆ تماشاکردنی بەرنامەیەکی قوفڵکراو، تێپەڕوشەکەی پێ بدە.
قوفڵکردنی کاربەرنامەکان
دەتوانیت کاربەرنامەکان قوفڵ بکەیت یان قوفڵی سەریان لاببەیت.
ئامرازی قوفڵکردن بۆ ئەو بەرنامەی کە ئێستا کراوەتەوە و کاری پێ دەکەیت ڕاستەوخۆ بوونی نیە.
قوفڵکردنی تێچوو
دەتوانیت قوفڵی پێدراو چالاک ببەیت یان لای ببەیت.
ڕێککردنەوەی نهێنوشە
وشەی نهێنیی تەلەفزیۆن دیاری بکە یان بگۆڕە.
نهێنوشەی بنەڕەتی وەک "0000" دیاریکراوە.
کاتێک فەرەنسا، نەرویج یان بەلجیکا بۆ وڵات دەسنیشان دەکرێت، نهێنوشەکە “0000” نیە بەڵکو “1234”ـە.
گۆڕینی تێپەڕوشەی لەدەستچوو
ئەگەر ئەو تێپەڕوشەی کە دیاری دەکەیت، لە دەست بدەیت، دەتوانیت بەم شێوەی خوارەوە بیگۆڕیت:
  1. لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی رێکبەندەکانرێکبەندەکان دابگرە.
  2. ئەمە هەڵبژێرە: ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان گشتی سیستم سەلامەتی.
  3. لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی کەناڵەکانکەناڵەکان (کەناڵەکان) سەرەوەسەرەوە کەناڵەکانکەناڵەکان (کەناڵەکان) سەرەوەسەرەوە کەناڵەکانکەناڵەکان (کەناڵەکان) خوارەوەخوارەوە کەناڵەکانکەناڵەکان (کەناڵەکان) سەرەوەسەرەوە on فشار بدە. پەنجەرەی پێدانی تێپەڕوشەی سەرەکی نیشان دەدرێت.
  4. لە پەنجەرەی داخلکردنی تێپەڕوشەی سەرەکی دا ژمارەی “0313” داخل بکە و پاشان باشە فشار بدە. تێپەڕوشە ڕیسێت دەبێتەوە.