نوێکردنەوەی نەرمامراز
رێکبەندەکانرێکبەندەکان ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان پاڵپشتی نوێکردنەوەی نەرمامراز
بەشی ’بەڕۆژکردنی نەرمامراز’ بە کار دەهێنێت بۆ پشکنین و وەرگرتنی نوێترین وەشانی بەرنامەکە.
نوێکردنەوەی خودکار
کاتێک بۆ هەڵکردن دیاری دەکرێت، نوێکردنەوەکان خودکارانە ئەنجام دەدرێن بێ ڕێکاری دڵنیاکردنەوەی جیاواز جگە لە هەندێک نوێکردنەوەی گرنگ نەبێت.
پشکنین بۆ نوێکردنەوەکان بکە
کاتێک کە بۆ نوێترین بەڕۆژکردن / ئاپدەیت دەگەڕیت، تەنیا وەختێک دەتوانیت بەرنامەکە بەڕۆژ بکەیت کە فایلی بەڕۆژکردنی نوسخەی نوێ هەبێت. تەلەفزیۆن ئۆتۆماتیک نوسخەی نەرمامرازی تۆ دەپشکنێت بەڵام، ئەگەر پێویست بێت، دەتوانیت بە شێوەی دەستی بیپشکنیت.
ئەو شتانە کە دەتوانی بیگۆڕی بەپێی مۆدێلی تەلەفزیۆن جیاوازن.
دەتوانی نوێترین وەشان لە ڕێگەی سیگناڵی پەخشی دیجیتاڵ یان پەیوەستبوون بە ئینتەرنێت وەربگریت.
کاتێ کە لە ڕێگەی سیگناڵی پەخشی دیجیتاڵ نەرمامرازەکە دادەگریت ئەگەر کەناڵ بگۆڕیت پرۆسەی داگرتن دەپچڕێت. ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ ئەو کەناڵە کە لەسەری دەستت کرد بە داگرتن پرۆسەی داگرتن دەست پێ دەکاتەوە.
ئەگەر بەرنامەکە بەڕۆژ نەکرێت، ڕەنگە هەندێ ئامراز بەباشی کار نەکەن.
لە هەندێ وڵات، ئەگەر پەیوەست نەبیت بە ئینتەرنێت، نوێکردنەوەی خودکار نیشان نادرێت.