هەڵبژاردنی شێوازی وێنە
رێکبەندەکانرێکبەندەکان ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان وێنە دۆخی دەسنیشانکردن
ئەو شێوازی وێنە هەڵبژێرە کە بە باشترین شێوە لەگەڵ موحیتی تماشاکردن، هەڵبژاردەکانی تۆ یان جۆری ڤیدیۆ دەگونجێت.
دۆخێکی وێنە دەسنیشان بکە. لە ڕێگەی ڕیکخستن و شێوەبەندکردنی هەر یەک لە ئایتمەکان بە وردەکاری زیاتر لە سەر بنەمای دۆخ، ڤیدیۆکەت باشتر ڕیک دەخرێت بۆ تایبەتمەندیەکانی خۆی.
ئەو شتانە کە دەتوانی بیگۆڕی بەپێی مۆدێلی تەلەفزیۆن جیاوازن.
کاتێک کە سیگناڵی ئاسایی بە کار دەهێنیت
گەش
بە زیاترکردنی کۆنتراست، ڕووناکی و درەوشاوەیی، شەفافیەتی وێنەکە زیاتر دەکات.
ستاندارد
وێنەکە بە کۆنتراست، ڕووناکی و درەوشاوەیی ئاسایی نیشان دەدات.
ئابوری / APS
ئامرازی وزەپارێز ڕێککردنەکانی تەلەفزیۆنەکە دەگۆڕێت بۆ ئەوەی ڕێژەی مەسرەفکردنی کارەبا کەم بکاتەوە.
ئەو شتانە کە دەتوانی بیگۆڕی بەپێی مۆدێلی تەلەفزیۆن جیاوازن.
سینەما
وێنەی گونجاو بۆ فیلم.
وەرزش / تۆپی پێ / Cricket
وێنەی گونجاو بۆ یاریی وەرزشی. وێنەی جموجووڵە توندەکان وەکوو تێهەڵدان یان فڕێدانی تۆپ ڕوونتر دەکاتەوە.
ناوی وەرزشەکان ڕەنگە بەپێی ناوچە جیاواز بێت.
باشتركەری یاری
وێنەی گونجاو بۆ یاریی کۆمپیۆتەری.
کاتێک سیگناڵی HDR/Dolby Vision بە کار دەهێنیت
گەش
بە زیاترکردنی کۆنتراست، ڕووناکی و درەوشاوەیی، شەفافیەتی وێنەکە زیاتر دەکات.
ستاندارد
لە کەشێکی تەماشاکردنی ئاسایی دا، شاشەیەک دەکاتەوە کە دەتوانێت ئاشکرایی و ڕۆشنایی HDR بە شێوەیەکی گونجاو نیشان بدات.
سینەما
وێنەی گونجاو بۆ سیگناڵێ ڤیدیۆی HDR.
باشتركەری یاری
وێنەی گونجاو بۆ یاریی کۆمپیۆتەری.
ئەگەر سیگناڵی ڤیدیۆی HDR/Dolby Vision بدرێت بە ئەو مۆدێلانەی کە پاڵپشتی ناکەن لە تەکنەلۆژیای HDR/Dolby Vision، وێنەکە بە شێوازی سیگناڵی ئاسایی نیشان دەدرێت.
بەپێی سیگناڵی پێدراو، ئەو شێوازی وێنە کە هەیە ڕەنگە جیاواز بێت.
کاتێک سەیری خزمەتێکی ئۆنلاین دەکەیت، دەتوانیت شێوازی وێنە بگۆڕیت بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو ناوەرۆکەی کە نیشان دەدرێت بگونجێت.
گۆڕانکاریەکانی دۆخی دەسنیشانکردن ڕەنگە ڕێکبەندەکانی پاشەکەوتی وزە بگۆڕێت و دەکرێت کار بکاتە سەر بەکارهێنانی ووزە. دەتوانیت ڕێکبەندەکان لە گشتی چاودێری OLED خود چاودێری ئامێر پاشەکەوتی وزە بگۆڕیت.