ڕێکخستنی ڕەنگی وێنەیەک
وێنە
ڕێکبەندە پێشکەوتووەکان
رەنگ
- قووڵی ڕەنگ
- ڕەنگە نیشاندراوەکانی سەر شاشە کەمڕەنگ یان پڕڕەنگ دەکات. هەرچەندە لە 100 نزیکتر بێت، ڕەنگەکە قووڵترە.
- تاریککردن
- بالانسی ڕەنگی نێوان سوور و سەوزی نیشاندراو لەسەر شاشە دەگۆڕێت. هەرچەندە لە سوور 50 نزیکتر بێت، ڕەنگەکە زیاتر سوور دەبێت. هەرچەندە لە سەوز 50 نزیکتر بێت، ڕەنگەکە زیاتر سەوز دەبێت.
- زنجیرەی رەنگ
-
ڕادەی ئەو ڕەنگانە کە نیشان دەدرێن دیاری دەکات.
- ڕەسەن
- ڕەنگی ڕوون و دەوڵەمەندتر نیشان دەدات.
- خود دۆزینەوە
- خودکارانە زنجیرەی رەنگ دیاری دەکات بۆ هاوتاکردنی سیگناڵەکە.
- داینامیک
- زنجیرەی رەنگ فراوان دەکات بۆ هاوتاکردنی لەگەڵ دیمەنەکە.
- Adobe RGB
- زنجیرەی رەنگ دیاری دەکات بۆ ستاندەرەکانی Adobe RGB.
- سازاندنی وورد
-
ئەمە ئەو کاتە بەکاردێت کە کەسانی شارەزا کۆنترۆڵی دەکەن لە ڕێگەی بەکارهێنانی شێوازی تاقیکردنەوە. دەتوانیت کۆنترۆڵی بکەیت لە ڕێگەی دەسنیشان کردنی شەش ڕەنگەکە (سوور/سەوز/شین/پیرۆزەیی/ئەرخەوانی/زەرد).
لەوانەیە ڕێککردنەکان نەبێتە هۆی گۆڕانێکی بەرچاو لە ڕەنگی وێنەکە دا.- ڕێکخستنی رەنگ
- ڕەنگەکانی وێنە ڕێک دەکات بۆ ئەوەی سروشتیتر دیار بن.
- دەسنیشانکردنی ڕەنگ
- لە سوور/سەوز/شین/پیرۆزەیی/ئەرخەوانی/زەرد، تۆنێک دەسنیشان بکە بۆ ڕێکخستن.
- ڕیکخستنی تێربوونی رەنگی / ڕێکخستنی پلەی ڕەنگ / ڕیکخستنی ڕووناککردنەوە
- کرۆما/پلەی ڕەنگ/درەوشانەوەی تۆنەکە لە -30 بۆ +30 ڕێک بخە.
- هاوسەنگی سپی
-
کرداری ڕیکخستنی هەر ڕەنگێک تا دووبارە ووردتر بەرهەم بێتەوە لە سەر بنەمای ڕەنگی سپیە کە ڕێگەت پێدەدات کۆی ئاوازی ڕەنگی شاشەکە بە ویستی خۆت ڕیک بخەیت.
- پلەی گەرمی رەنگ
- دەتوانیت ڕەنگ دیاری بکەیت بۆ ئەوەی نیشاندانەکە فێنکتر یان گەرمتر دەربکەوێت.
- شێواز
- ئەم شێوازە بۆ ڕێکخستنی ووردی ڕێکبەندی پلەی گەرمی رەنگ بەکاردێت. دەتوانیت کۆنترۆڵی پلەی گەرمی رەنگ لە دوو خاڵدا بکەیت لە بەشی ڕووناک و بەشی تاریکی ڤیدیۆکە بکەیت ئەگەر 2 خاڵ دەسنیشان بکەیت، لە هەر خاڵێکی 10 ئاستەکە ئەگەر ئاستی سیگناڵی 10 خاڵی(%) دەسنیشان بکەیت، و هەر خاڵێکی 22 ئاستەکەی ڤیدیۆکە ئەگەر ئاستی سیگناڵی 22 خاڵی(%) دەسنیشان بکەیت.
- خاڵ
-
ڕووناکی شاشە دەسنیشان بکە بۆ ڕێکخستنی پلەی گەرمی رەنگ.
ئەگەر شێواز دیاریکرا بێت بۆ 2 خاڵ؛ نزم بەکاربێنە بۆ دەسنیشانکردنی سێبەر و بەرز بۆ دەسنیشانکردنی بەرجەستەکردنەکان.
ئەگەر شێواز دیاریکرا بێت بۆ ئاستی سیگناڵی 10 خاڵی(%)؛ دەتوانیت ڕووناکی دەسنیشان بکەیت بە بەکارهێنانی ئەو ژمارانەی ئاماژە بۆ 10 ئاست دەکەن.
کاتێک شێواز دیاریکراوە بۆ ئاستی سیگناڵی 22 خاڵی(%)، دەتوانیت ڕووناکی 22 ئاستەکەی ڕووناکی دیاری بکەیت. - ئاستی سیگناڵ(%)
-
ڕووناکی شاشە دەسنیشان بکە بۆ ڕێکخستنی پلەی گەرمی رەنگ.
ئەگەر شێواز دیاریکرا بێت بۆ ئاستی سیگناڵی 10 خاڵی(%)؛ دەتوانیت ڕووناکی دەسنیشان بکەیت بە بەکارهێنانی ئەو ژمارانەی ئاماژە بۆ 10 ئاست دەکەن.
کاتێک شێواز دیاریکراوە بۆ ئاستی سیگناڵی 22 خاڵی(%)، دەتوانیت ڕووناکی 22 ئاستەکەی ڕووناکی دیاری بکەیت. - ئاستی ڕووناکی لە زۆرترین ئاستی سیگناڵ(%) نیشان بدە
- ڕووناککردنەوەی بەرزترین ئاستی سیگناڵی 100% ڕێک دەخات.
- ئاستی ڕووناکی لە ئاستی سیگناڵ(%) ی دەسنیشانكراو ڕێک بخە
-
ڕووناکی ئاستی سیگناڵی دەسنیشانکراو دەکرێت دەسنیشان بکرێت.
تەنھا کاتێک وێنە دۆخی دەسنیشانکردن بریتیە لە سینەما، شارەزا (مەودای ڕووناكی، کاتی ڕۆژ) یان شارەزا (مەودای تاریک، کاتی شەو) و کاتێک شێواز دیاریکراوە بۆ ئاستی سیگناڵی 10 خاڵی(%) یان ئاستی سیگناڵی 22 خاڵی(%) دەتوانیت ئەم ڕێکبەندانە ئەنجام بدەیت.
- سوور / سەوز / شین
-
پلەی گەرمی رەنگی خاڵی دەسنیشانکراو ڕێک بخە.
چڕی سوور/سەوز/شین لە مەودای -50 بۆ 50 ڕێک بخە.
دەتوانیت بەها پەیوەستەکان بۆ ڕووناکی دەسنیشانکراو لە خاڵ ڕێک بخەیت.
بەپێی سیگناڵی وەرگیراو یان شێوازی وێنەی هەڵبژێردراو، ڕەنگە ئەو بژاردەیانە کە هەن جیاواز بن.
ئەو شتانە کە دەتوانی بیگۆڕی بەپێی مۆدێلی تەلەفزیۆن جیاوازن.