ڕێکخستنی ڕەنگی وێنەیەک
رێکبەندەکانرێکبەندەکان ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان وێنە ڕێکبەندە پێشکەوتووەکان رەنگ
قووڵی ڕەنگ
ڕەنگە نیشاندراوەکانی سەر شاشە کەمڕەنگ یان پڕڕەنگ دەکات. هەرچەندە لە 100 نزیکتر بێت، ڕەنگەکە قووڵترە.
تاریککردن
بالانسی ڕەنگی نێوان سوور و سەوزی نیشاندراو لەسەر شاشە دەگۆڕێت. هەرچەندە لە سوور 50 نزیکتر بێت، ڕەنگەکە زیاتر سوور دەبێت. هەرچەندە لە سەوز 50 نزیکتر بێت، ڕەنگەکە زیاتر سەوز دەبێت.
سازاندنی وورد
ڕەنگەکە بەو شێوەیەی دەتەوێت وێنەکەی پێ بسازێنیت ڕێک بخە.
ڕێکخستنی رەنگ
ڕەنگەکانی وێنە ڕێک دەکات بۆ ئەوەی سروشتی‌تر دیار بن.
هاوسەنگی سپی
کرداری ڕیکخستنی هەر ڕەنگێک تا دووبارە ووردتر بەرهەم بێتەوە لە سەر بنەمای ڕەنگی سپیە کە ڕێگەت پێدەدات کۆی ئاوازی ڕەنگی شاشەکە بە ویستی خۆت ڕیک بخەیت.
پلەی گەرمی رەنگ
دەتوانیت ڕەنگ دیاری بکەیت بۆ ئەوەی نیشاندانەکە فێنکتر یان گەرمتر دەربکەوێت.
بەپێی سیگناڵی وەرگیراو یان شێوازی وێنەی هەڵبژێردراو، ڕەنگە ئەو بژاردەیانە کە هەن جیاواز بن.
ئەو شتانە کە دەتوانی بیگۆڕی بەپێی مۆدێلی تەلەفزیۆن جیاوازن.