ڕێکخستنی کۆنتراستی وێنەیەک
وێنە
ڕێکبەندە پێشکەوتووەکان
ڕوونی
دەتوانیت کۆنتراستی وێنەیەک ڕێک بخەیت بۆ ئەوەی ڕوونتر نیشانی بدەیت.
- ڕیکخستنی تووندی ڕەنگ
- تیژیی وێنە دەگۆڕێت. هەرچەندە لە 50 نزیکتر بێت، وێنەکە تیژتر و ڕوونترە.
- روونێتی سۆپەر
- ئاستی وردبینی دەگۆڕێت بۆ ئەوەی وێنە تار و لێڵەکان ڕوونتر نیشان بدرێن.
- کەمکردنەوەی ژاوەژاو
- بەتەواوی خاڵە وردە دیارەکان لادەبات بۆ ئەوەی وێنەکە روون بێت.
- سینەمای راستەقینە
- باشینەکردنی پیشاندان بۆ فیلمەکان.
- TruMotion
-
کوالیتی وێنە بە باشترین شێوە ڕێک دەکات بۆ ئەو وێنانەی کە خێرا دەجووڵێن.
- کوژاندنەوە : TruMotion دەکوژێنێتەوە.
- جووڵەی سینەمایی : لەرزینی جووڵەی سەر شاشە ڕێک بخە بۆ ئەوەی وەک ئەوە دیار بێت کە لە شانۆی فیلمدایت.
- سروشتی : وێنەکان بە کۆمەڵێک جووڵە دابنێ بۆ ئەوەی سروشتى و ڕوون بێت.
- جووڵەی نیان : وێنە خێراکان خاو دەکاتەوە.
-
دەسنیشانکردنی بەکارهێنەر
:
بە شێوەی دەستی TruMotion ڕێک دەکات.
- De-Judder : ڕادەی لەرزانی شاشەکە دەگۆڕێت.
- De-Blur : ڕادەی لێڵی یان ناڕوونیی جموجووڵەکان کەم دەکاتەوە.
- OLED Motion : دەتوانیت ڤیدیۆکەت ڕوونتر بکەیت لە ڕێگەی بنبڕکردنی دوا-وێنەکان.
تەنیا لە شێوازی ’دەسنیشانکردنی بەکارهێنەر’ دا دەتوانیت ڕێککردنی پێشکەوتوو بگۆڕیت.
بەپێی سیگناڵی وەرگیراو یان شێوازی وێنەی هەڵبژێردراو، ڕەنگە ئەو بژاردەیانە کە هەن جیاواز بن.
ئەو شتانە کە دەتوانی بیگۆڕی بەپێی مۆدێلی تەلەفزیۆن جیاوازن.