ڕێکخستنی ڕووناکی وێنەیەک
رێکبەندەکانرێکبەندەکان ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان وێنە ڕێکبەندە پێشکەوتووەکان زەقی
دەتوانیت ڕووناکی تەواوی شاشەکەڕێک بخەیت.
ڕووناکی پەناڵ
بە گۆڕینی پشتچرا ئاستی ڕووناکیی شاشە کۆنترۆڵ دەکات. هەرچەندە لە 100 نزیکتر بێت، شاشەکە ڕووناکترە.
ڕووناکی پەناڵ کەم بکەوە بۆ ئەوەی وزەی کەمتر بە کار ببرێت.
بەگوێرەی پاشەکەوتی وزە (خودکار/زۆرترین), لەوانەیە نەتوانیت دەسکاری ڕووناکی پەناڵ بکەیت.
لەم حاڵەتەدا، بڕۆ بۆ رێکبەندەکانرێکبەندەکان ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان گشتی پاشەکەوتی وزە هەنگاوی پاراستنی ووزە و بیکە بە کوژاندنەوە یان کەمترین.
بەگوێرەی مۆدێڵی تەلەفزیۆنەکەت، ڕەنگە ڕێکبەندی ڕووناکی پەناڵـی نەبێت.
ڕووناکی پیکسێلی OLED
بە گۆڕینی پشتچرا ئاستی ڕووناکیی شاشە کۆنترۆڵ دەکات. هەرچەندە لە 100 نزیکتر بێت، شاشەکە ڕووناکترە.
بەگوێرەی پاشەکەوتی وزە (خودکار/زۆرترین), لەوانەیە نەتوانیت دەسکاری ڕووناکی پیکسێلی OLED بکەیت.
لەم حاڵەتەدا، بڕۆ بۆ رێکبەندەکانرێکبەندەکان ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان گشتی چاودێری OLED خود چاودێری ئامێر پاشەکەوتی وزە هەنگاوی پاراستنی ووزە و بیکە بە کوژاندنەوە یان کەمترین.
بەگوێرەی مۆدێڵی تەلەفزیۆنەکەت، ڕەنگە ڕێکبەندی ڕووناکی پیکسێلی OLEDـی نەبێت.
ڕیکخستنی کۆنتراست
کۆنتراستی بەشە ڕووناک و تاریکەکانی وێنەکە دەگۆڕیت. هەرچەندە لە 100 نزیکتر بێت، کۆنتراست زیاترە.
ئاستی رەش
ڕووناکی شوێنە تاریکەکانی شاشە ڕێک دەخات. چەندە لە‎ ‎100 نزیکتر بێت، شاشەکە ئەوەندە ڕووناکتر دەبێت.
کۆنتراستی داینامیکی خودكار
جیاوازی نێوان لای ڕوون و لای تاریکی شاشە چاک دەکات بۆ ئەوەی بەپێی ڕووناکیی وێنە بە باشترین شێوە نیشانی بدات.
گاما (ڕێکخستنی ڕووناکی)
ڕووناکیی مامناوەندی وێنەکە دەگۆڕێت.
BT.1886 دەربڕی نمرەبەندیە بە شێوەی ITU-R BT.1886، کە ستاندەرێکی نێودەوڵەتیە.
مەودای ڤیدیۆ
تاریکی شاشەکە ڕێک بخە بۆ نیشاندانی ڕەشێکی بێخەوش. مەودای ڤیدیۆ دەسنیشان بکە بۆ هاوتاکردنی ڕێژەی ڕەنگی ئامێری ئینپوتی دەرەکی.
ئەم تایبەتمەندیە دەکرێت بەکار بێت بۆ سەیرکردنی ناوەڕۆک لە ڕێگەى ئینپوتی دەرەکی.
بەپێی سیگناڵی وەرگیراو یان شێوازی وێنەی هەڵبژێردراو، ڕەنگە ئەو بژاردەیانە کە هەن جیاواز بن.
ئەو شتانە کە دەتوانی بیگۆڕی بەپێی مۆدێلی تەلەفزیۆن جیاوازن.