ڕێککردنی ئەندازەی شاشە
وێنە
رێژەی پانی بۆ بەرزی
دەسنیشانکردنی بەکارهێنەر
دەتوانیت قەبارەی شاشە بگۆڕیت بەگوێرەى جۆری ئەو ناوەرۆکەی سەیری دەکەیت.
-
16:9 - ڕێژەی وێنەی 16:9 نیشان دەدات.
- رەسەن
- ڕێژەی باشترینی شاشە بەگوێرەی سیگناڵی وێنەی ئینپوت دەگۆڕێت.
-
4:3 - ڕێژەی وێنەی 4:3 نیشان دەدات.
- زوومی ستوونی
- دەتوانیت ئەندازەی ئەستوونیی شاشەکە بگۆڕیت و بە کەڵکوەرگرتن لە دەستکاریکردنی رێژەی زووم و دەستکاریکردنی پێگەی شاسە ئەندازەی ئەستوونیی شاشەکە ڕێک بکەیت.
- زوومی 4 ئاڕاستەیی
- دەتوانیت ئەندازەی ئاسوویی/ئەستوونی/گۆشەبەگۆشەی شاشەکە بگۆڕیت و بە کەڵکوەرگرتن لە دەستکاریکردنی رێژەی زووم و دەستکاریکردنی پێگەی شاسە ئەندازەی ئاسۆیی/ئەستوونیی شاشەکە ڕێک بکەیت.
ئەو شتانە کە دەتوانی بیگۆڕی بەپێی مۆدێلی تەلەفزیۆن جیاوازن.
ڕەنگە وێنەکە بشێوێت لەکاتی زووم کردن بۆ ناوەوە و دەرەوە.
دەسنیشان کردنی قەبارەیەکی شاشەی جیاوازتر لە قەبارەی ڕەسەن ڕەنگە ببێتە دەرکەوتنی وێنەکە بە شیوەیەکی جیاواز.
بەگوێرەی پێکهاتەی شێوازی وێنە و قەبارەی شاشە، ڕەنگە لێوارەکان بشاردرێنەوە یان بە ڕەشی نیشان بدرێن، یان ڕەنگە هەردووک لای وێنەکە بلەرزێت.
هەروەها، لە کاتی دەسنیشانکردنی ئایتمێک لە سەر شاشەی پەخش، ڕەنگە هێڵی دەرەکی بە دروستی هاوتەریب نەبێت.
بەپێی سیگناڵی پێدراو، ڕەنگە ئەو ئەندازەی شاشە کە هەیە جیاواز بێت.
بە ئامرازی تەنها سکانکردن شاشەکە ببینە
وێنە
رێژەی پانی بۆ بەرزی
تەنها سکانکردن
ئەگەر ئەم ئامراز لەسەر حاڵەتی هەڵکردن دابنیت، دەتوانیت ناوەرۆکەکە بە هەمان قەبارەی وێنە کە لە سیگناڵی پەخش یان سەرچاوەی ناوەرۆک دا هەیە، ببینیت.
ئەگەر لێواری شاشەکە ڕوون و پاک نەبوو، تکایە لەسەر حاڵەتی کوژاندنەوە دایبنە.
ئەگەر ئەم ئامرازە لەسەر حاڵەتی خودکار دابنێیت، بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لەنێو سیگناڵی ڤیدیۆ دا یە، خۆی دەچێتە سەر حاڵەتی هەڵکردن یان کوژاندنەوە.
ئەگەر ئەم ئامرازە لەسەر حاڵەتی خودکار دابنێیت، بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لەنێو سیگناڵی ڤیدیۆ دا یە، خۆی دەچێتە سەر حاڵەتی هەڵکردن یان کوژاندنەوە.
ئەو ئایتمانە کە دەتوانیت هەڵیانبژێریت ڕەنگە بەپێی ئەو ئینپووتە کە ئێستا دراوە لە تەلەفزیۆنەکە جیاواز بن.