چاودێری OLED
رێکبەندەکانرێکبەندەکان ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان گشتی چاودێری OLED
چەندین خزمەتگوزاری چاودێری نایاب بۆ بەکارهێنەرانی تەلەفزیۆنی OLED دابین دەکات.
خود چاودێری ئامێر
چەندین تایبەتمەندی بۆ باشترکردنی دۆخی تەلەفزیۆنەکە دابین دەکات.
باشترکەری بیرگە
تەلەفزیۆنەکەت باشتر بکە لە ڕێگەی سڕینەوەی ئەپلیکەیشنە بەکارنەهاتووەکان یان یادگە ناپێویستەکان.
پاشەکەوتی وزە
بە گۆڕینی ئاستی ڕووناکیی شاشە ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا کەم دەکاتەوە.
هەنگاوی پاراستنی ووزە
  • کوژاندنەوە : هەنگاوی پاراستنی ووزەکە دەکوژێنێتەوە.
  • کەمترین / مامناوەندی / زۆرترین : تایبەتمەندی پاراستنی‎ ‎هێز بەگوێرەى هەنگاوی پاراستنی ووزەی دیاریکراوی سەر تەلەفزیۆنەکە بەکاربێنە.
هێزی خودکار کوژاوەتەوە
کاتێک تەلەفزیۆنەکە هەڵکراوە، خودکارانە دەکوژێتەوە ئەگەر لە ماوە دیاریکراوەکەدا هیچ دوگمەیەک دانەگریت.
ڕەنگە هەندێک مۆدێڵ پشتیوانیکراو نەبن.
شاشە کوژاوەیە
شاشە دەکوژێتەوە و تەنیا دەنگی تەلەفزیۆنەکە پەخش دەکرێت.
بۆ هەڵکردنەوەی شاشەکە دەتوانیت دەست بنیت بە هەریەک لە دوگمەکان دا بێجگە لە دوگمەی پاوەر و دوگمەکانی دەنگ.
ڕەنگە هەندێک مۆدێڵ پشتیوانیکراو نەبن.
ئەگەر ئامرازی هەنگاوی پاراستنی ووزە بە کار بهێنیت، لەسەر ڕۆشنایی تەلەفزیۆنەکەت کاریگەری دادەنێت.
چاودێری پەناڵی OLED
لە ڕێگەی چاودێری پەناڵی OLEDەوە دەتوانیت کێشەی پێدالکانی وێنە لە کاتێک کە شاشە بۆ ماوەیەک بە هەڵکراوی ماوەتەوە چارەسەر بکەیت و کوالیتیی وێنە باشتر بکەیت.
پاككردنەوەی پیکسێل
هەموو ئەو شتانە کالیبرە دەکات کە ڕەنگە ڕوو بدەن دوای بە هەڵکراوی مانەوەی تەلەفزیۆنەکەت بۆ ماوەیەکی زۆر.
ڕەنگە پێوانەکردن زیاتر لە یەک کاتژمێر بخایەنێت.
کێبڵی کارەبا دەرمەهێنە لەو کاتەی ئەنجام دەدرێت.
ئەگەر خۆت تەلەفزیۆنەکە هەڵ بکەیت، پاككردنەوەی پیکسێل لە کار دەکەوێت.
دۆخی شاشە
ئەمە ماوەماوە نەختێک شاشەکە تەکان دەدات بۆ ئەوەی وێنە نەلکێت بە پانێلی پیشاندەر دا.
ڕیکخستنی ڕووناکی لۆگۆ
ئەگەر هاتوو لە کوالیتیی وێنەکان بۆ نموونە لۆگۆکانی نێو فایلەکە کێشە هەبوو، ڕۆشانیی وێنە ستاتیکەکان بگۆڕە.