بەڕێوەبردنی گرێدانەکانی ئامێری دەرەکی
رێکبەندەکانرێکبەندەکان ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان گشتی ئامێرەکان ئامێرە دەرەكیەکان
دەتوانیت ئەوە دیاری بکەیت ئامێرێکی هۆشمەند بەکاربێنیت کە بە تەلەفزیۆنەکە گرێدراوە بۆ ئەوەی تەلەفزیۆنەکە بخاتە کار یان مێژووی گرێدان بەڕێوە ببات.
ئەو شتانە کە دەتوانی بیگۆڕی بەپێی مۆدێلی تەلەفزیۆن جیاوازن.
گرێدانی کۆنترۆڵەری Bluetooth
دەتوانیت ئامێرەکانی وەک تەختەکلیل، ماوس یان گەیمپادی Bluetooth بە تەلەفزیۆنەکەت گرێ بدەیت و بەکاربێنیت.
ئامێرەکەت هەڵبکە، لەسەر شێوازی جووتکردن دایبنێ، و پاشان لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکەت دا لەسەر گرێدان کلیک بکە. کاتێک ئامێرێک کە پێشووتر گرێتداوە هەڵدەکرێت، خودکارانە گرێدان بە تەلەفزیۆنەکەت دەکات. بۆ پچڕاندنی ئەو پەیوەندیەی کە ئێستا هەیە، لەسەر جیاكردنەوە کلیک بکە.
واباشە کە بەرھەمێک بەکاربێنیت کە بۆ گونجاویی لەگەڵ تەلەفزیۆنەکان تاقیکراوەتەوە.
ماوسی Bluetooth‎ : Logitech M535, Logitech MX Master 2S, Apple Magic Mouse2
تەختەکلیلی Bluetooth‎ : Logitech K480، Arteck HB030B، Arteck HB192، تەختەکلیلی Apple Magic
گەیمپادی Bluetooth : Sony DualShock 4، Microsoft Xbox One S Controller، Microsoft Xbox زنجیرە X Controller، NVIDIA SHIELD Controller
ئەم تایبەتمەندیە تەنھا بۆ مۆدێڵە Bluetooth چالاککراوەکان بەردەستە.
گرێدانی کۆمەڵێک ئامێری Bluetooth ڕەنگە ببێتە هۆی لاوازی گرێدان یان کارپێکردن.
ئەگەر ئامێری Bluetooth زۆر لە تەلەفزیۆنەکە دوورە، یان ئەگەر بەربەست لە نێوانیاندایە، ڕەنگە بە شێوەیەکی ئاسایی کار نەکەن.
بەگوێرەی ئامرازەکان (ڕاوتەری بێتەل، فرنی مایکرۆوەیڤ، هتد)، ڕەنگە شکستهێنانی پەیوەندیکردن ڕووبدات.
ئەگەر ئەو ئامێرەی لە ئامێرە تۆمارکراوەکان دەسنیشانتکردووە گرێ نەدرێتەوە، جیاكردنەوەو ئینجا دووبارە ئامێرەکە گرێ بدەوە.
ئەمە لە ئامێرێکەوە بۆ ئامێرێکی تر جیاوازە. بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی ئەو ئامێرەی کە دەتەوێت پەیوەستی بکەیت، ڕێنمای بەکارهێنەری ئەو ئامێرە بخوێنەوە.
کامیرا
دەتوانیت ڕێپێدانەکانی دەسگەیشتن بە کامێرا بۆ هەر یەک لە ئەپلیکەیشنەکان دیاری بکەیت.
ڕێکبەندەکانی کۆنترۆڵی جیهانی
ئەگەر ڕیمۆت کۆنترۆڵی جیھانی سێتەپ بکەیت، دەتوانیت ئامێری لاوەکی گرێدراو بە تەلەفزیۆنەکەت لە ڕێگەی مەجیک ڕیمۆت کۆنترۆڵ بکەیت لەجیاتی ڕیمۆت کۆنترۆڵی خۆیان.
بۆ زانیاریی زیاتر، بەشی شێوازی بەکارهێنانی تەلەفزیۆن بەکارهێنانی ڕیمۆت کۆنترۆڵی جیھانی لە رێنمای بەکارهێنەر بخوێنەوە.
بە مۆبایل هەڵی بکە
ئەگەر هەڵکردن لە ڕێگەی Wi-Fi یان هەڵکردن لە ڕێگەی Bluetooth دیاریکرا بێت بۆ هەڵکردن، دەتوانیت تەلەفزیۆنەکەت بخەیتە کار بە بەکارهێنانی ئەپلیکەیشنێک کە پشتیوانی لە بە مۆبایل هەڵی بکە دەکات.
دەبێت تەلەفزیۆنەکە بە تۆڕەکەوە گرێدرابێت.
دەبێت تەلەفزیۆنەکە و ئەو ئامێرەی کە بە کار دەهێنرێت کۆنێکت کرابێتن بە یەک تۆڕەوە.
ئامرازی هەڵکردن لە ڕێگەی Wi-Fi دەبێت لەنێو ئەپێک دا لەسەر ئامێرێکی هۆشمەند کە پشتیوانی دەکات لە ئەم ئامرازە بە کار بهێنرێت.
هەڵکردن لە ڕێگەی Bluetooth تەنھا لە سەر هەندێک تەلەفۆنی هۆشمەند بەردەستە.
پێویستە تەلەفزیۆنەکە درابێت لە کارەبا.
یەکەم جار کە دەتەوێت کۆنێکی بکەیت، دڵنیا ببە ئەو ئامێرەی کە بەکاری دەهێنیت ئامادە یە بۆ کۆنێکت کردن.
ڕەنگە هەندێک مۆدێڵ پشتیوانیکراو نەبن.
سڕینەوەی مێژووی گرێدان
دەتوانیت مێژووی گرێدانی ئامێرەکە بسڕیتەوە کە بە تۆڕی بێتەل بە تەلەفزیۆنەکە گرێدراون.