بینینی ڕێنمای تەلەفزیۆن
دەتوانی بەرنامەکان ببینیت و بۆ هەریەک لە بەرنامەکان بەرنامەڕێژی بکەیت.
  1. دوگمەی ماڵەوەماڵەوە فشار بدە با Live TV بکەوێتە کار.
  2. دوگمەی کرداری زیاترکرداری زیاتری سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵەکە دابگرە و ڕێنوێنی دەسنیشان بکە.

ڕێنمای تەلەفزیۆنڕێنمای تەلەفزیۆن

  1. هەر یەک لە شوێنەکان دەسنیشان بکە بۆ دەسگەیشتن بە تایبەتمەندی هاوتا.
  2. دەتوانیت زانیاریەکانی کەناڵەکە و پەخشکەر ببینیت.
  3. دەتوانیت زانیاریەکانی ئەو بەرنامەی کە ئێستا سەیری دەکەیت و هەروەها زانیاریەکانی بەرنامەی فۆکووسکراو ببینیت.
  4. دوگمەی وردەکاریەکان ببینەوردەکاریەکان ببینە یان ناوی بەرنامەی مەبەستت هەڵبژێرە. دەتوانیت زانیاری زیاتر ببینیت دەربارەی پرۆگرامەکە و ئەدای سەیرکردن/تۆمار (تەنھا لە چەند مۆدێڵێکی دیاریکراودا بەردەستە) یان بیرخەرەوە/تۆمارکردنی خشتەکراو (تەنھا لە چەند مۆدێڵێکی دیاریکراودا بەردەستە)، هتد.
  5. لیستی بەرنامەکانی ئەم ڕۆژ و کاتە نیشانی تۆ دەدرێت.
  6. بەڕێوەبەری کەناڵ : ئامرازی بەڕێوەبەری کەناڵ بکەوە.
    ریزی کەناڵ : دەتوانی ئەندازەی لیستی بەرنامەکان دەستکاری بکەیت بۆ ئەوەی ژمارەی ئەو کەناڵانەی کە لەسەر شاشەکە نیشان دەدرێن بە دڵی خۆت بگۆڕیت.
    فلتەرەکان : فیلتەر ڕێک دەکات.
    Mini TV : دەتوانیت بکوژێنیتەوە/هەڵبکەیت Mini TV.
    رێنمای بەکارهێنەر : گواستنەوە بۆ ئەپلیکەیشنی رێنمای بەکارهێنەر.
  7. ئەپلیکەیشنەکە دادەخات.
زانیاریی بەرنامە لە ئەو کەناڵانە دا کە هیچ زانیاریەکی پەخشیان بۆ دابین نەکراوە، نیشان نادرێت.
ڕەنگە هەندێک مۆدێڵ پشتیوانیکراو نەبن.
ئەو شتانە کە دەتوانی بیگۆڕی بەپێی مۆدێلی تەلەفزیۆن جیاوازن.