بۆ بەکارهێنانی تێلێتێکست
تێلەتێکست خزمەتێکی بەخۆڕاییە کە لەلایەن ئەو وێستگەی تەلەفزیۆنیەوە پێشکەش دەکرێت کە زانیاریی تێکستی لەبارەی بەرنامەکانی تەلەفزیۆن، هەواڵەکان و کەشوهەوا پێشکەش دەکات.
ڕەمزخوێنی تێلەتێکستی ئەم تەلەفزیۆنە دەتوانێ پشتیوانی بکات لە سیستەمەکانی SIMPLE، TOP و FASTEXT.
  1. لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی کرداری زیاترکرداری زیاتر دابگرە.
  2. تێلیتێکست هەڵبژێرە.
  3. پەنجەرەی تێلەتێکست دێتە ڕوو.
  4. بۆ سەیركردنی پەخش و تێلیتێکستی تەلەفزیۆن لە ھەمان کاتدا، دوگمەی کرداری زیاترکرداری زیاتر ـی سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵەکە دابگرە و تێلیتێکست دەسنیشان بکە.
دوگمەی ڕەنگی
بۆ هەڵبژاردنی لاپەڕەی پێشتر یان دواتر.
دوگمەی ژمارە
ژمارەی لاپەڕەی مەبەست داخل بکە بۆ ئەوەی بچیتە سەر ئەو لاپەڕە.
دوگمەی کەناڵەکانکەناڵەکان (کەناڵەکان) سەرەوەسەرەوە/خوارەوەخوارەوە
بۆ هەڵبژاردنی لاپەڕەی پێشتر یان دواتر.
ڕەنگە هەندێک مۆدێڵ پشتیوانیکراو نەبن.
ئامرازی تایبەتی تێلەتێکست
  1. لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی کرداری زیاترکرداری زیاتر دابگرە.
  2. بەربژاری تێلیتێکست هەڵبژێرە.
  3. مێنووی تێلیتێکست هەڵبژێرە.
ئایکۆنی ئیندێکسئایکۆنی ئیندێکس ژێدەر
هەر لاپەڕەیەکی ڕێزبەند هەڵبژێرە.
ئایکۆنی کاتئایکۆنی کات کات
لە کاتی تەماشاکردنی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی، ئەم مێنووە هەڵبژێرە تاوەکوو کات لە گۆشەی سەرۆی لای راستی شاشە نیشان بدرێت. لەم دۆخەی تێلیتێکستدا، ئەم دوگمەیە دابگرە بۆ دەسنیشان کردنی ژمارەی لاپەڕەیەکی لاوەکی. ژمارەی لاپەڕەی لاوەکی لە خوارەوەی شاشەکە نیشان دەدرێت. بۆ ڕاگرتن یان گۆڕینی لاپەڕە لاوەکیەکە، سوورسوور/سەوزسەوز, چەپچەپ/ڕاستڕاست یان دوگمەی ژمارەکان دابگرە.
ئایکۆنی ڕاگرتنئایکۆنی ڕاگرتن بەستن
گۆڕینی ئۆتۆماتیکی لاپەڕە بوەستێنە، هەرکات لاپەڕەیەکی تێلەتێکست لە 2 یان چەند ژێرلاپەڕە پێک هاتبێت لاپەڕەکە بە شێوەی ئۆتۆماتیک دەگۆڕدرێت. ژمارەی لاپەڕە لاوەکیەکان و ئەو لاپەڕە لاوکیە کە نیشان دەدرێت، ئاساییانە، لە شاشەی ژێر کات دا نیشان دەدرێت. کاتێک ئەم مێنووە هەڵدەبژێریت، هێمای ستۆپ لە گۆشەی چەپی لای سەرەوەی شاشەکە نیشان دەدرێت و حاڵەتی گۆڕینی ئۆتۆماتیکی لاپەڕە لە کار دەکەوێت.
ئایکۆنی ئاشکراکردنئایکۆنی ئاشکراکردن ئاشکراکردن
ئەم مێنووە هەڵبژێرە بۆ ئەوەی زانیارییە شاراوەکان، وەکوو وەڵامی مەتەڵ یان پازێل، نیشان بدرێن.
ئایکۆنی بەڕۆژکردنئایکۆنی بەڕۆژکردن نوێکردنەوە
وێنەی تەلەفزیۆنەکە لەسەر شاشەکە نیشان دەدات هەتا کاتێک کە لاپەڕەیەکی نوێی تەلەتێکست دێتە ڕوو. پیشاندەرەکە لە گۆشەی چەپی لای سەرەوەی شاشەکە دەردەکەوێت. پاشان، کاتێک کە لاپەڕەی ئاپدەیتکراو لە بەردەستە، شاشەکە دەگۆڕدرێت و ژمارەی لاپەڕەکە نیشان دەدات. بۆ بینینی لاپەڕەی تێلەتێکستی ئاپدەیتکراو، دووبارە ئەم مێنووە هەڵبژێرە.
زمان
زمانی تێلەتێکست دیاری دەکات.
تەنیا لە شێوازی ديجيتاڵ دا
بۆ ڕێککردنی زمانی تێلەتێکست
کاتێ کە دوو یان چەند زمانی تێلەتێکست پەخش دەکرێت، ئامرازی زمانی تێلەتێکست بە کار بهێنە.
  1. لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی رێکبەندەکانرێکبەندەکان دابگرە.
  2. ئەمە هەڵبژێرە: ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان گشتی سیستم زمان (Language) زمانی سەرەکی تەلەتێکست/زمانی لاوەکی تەلەتێکست.
تەنیا لە شێوازی ديجيتاڵ دا
ئەگەر دەیتای تێلەتێکست لە زمانێکی هەڵبژێراو دا پەخش نەکرێتەوە، زمانی گریمانە نیشان دەدرێت.
ئەگەر وڵاتی خۆت بە هەڵە هەڵبژێری، لەوانەیە تێلەتێکست بەدروستی لەسەر شاشە نیشان نەدرێت وە ڕەنگە لە ماوەی کارکردن بە تێلەتێکست دا هەندێ گرفت ڕوو بدات.