بەکارهێنانی ئامرازی ’تۆماکردنی خێرا’
  1. هارد دیسکێکی USB یان فلاشێکی USB لە پۆرتێکی USB گرێ بدە؟
    رێنمایی ئەوە دەکریت کە لەسەر USB HDD تۆماری بکەیت.
  2. دوگمەی کرداری زیاترکرداری زیاتری سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵەکە دابگرە و تۆمار دەسنیشان بکە.
بۆ کۆتایی هێنان بە تۆماركردن، دوگمەی کرداری زیاترکرداری زیاتر‎ی سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵەکە لە ماوەی تۆماركردن دابگرە و تۆمار‎ دەسنیشان بکە.

شاشەی تۆمارکردنشاشەی تۆمارکردن

لەماوەی تۆمارکردنی بەرنامەی جیاوازدا ، تەنها دەتوانی بەرنامەی ئازاد سەیر بکەیت.
لە کاتی تۆمارکردن دا، بۆ بینینی زانیاریەکانی تۆمارکردن دوگمەی چەرخ (OK) فشار بدە.
دەکرێت بەرلەوەی دەست بکەیت بە تۆمارکردن ماوەکەی دیاری بکەیت.
ئەگەر چەند ئامێری پاشەکەوتی USB درابێتن لە تەلەفزیۆنەکە، خۆی بۆ خۆی دوایین ئامێر هەڵدەبژێردرێت.
دەبێت ئەندازەی پارتیشن لەسەر USB HDD دا لانیکەم 1 گیگابایت بێت.
دەبێت ئەندازەی پارتیشن لەسەر فلاشی USB لانیکەم 4 گیگابایت بێت.
ماوەی تۆمارکردن ڕەنگە بەپێی قەبارەی بیرگە USB بگۆڕدرێت.
لەگەڵ هەوڵدانی یەکەم بۆ تۆماركردن لە سەر بیرگەی USB، تەلەفزیۆنەکە تاقیكردنەوەیەکی کارایی ئەنجام دەدات. لە دوای تەواو بوونی تاقیكردنەوەکە بە ئاسایی دەست بە تۆماركردن بکە.
بەهۆی بەکاربردنی تەکنەلۆژیای پاراستنی ناوەڕۆک ناتوانیت فیلمی تۆمارکراو لەسەر کۆمپیۆتر یان مۆدێلەکانی دیکەی تەلەفزیۆن پەخش بکەیتەوە. هەروەها ئەگەر سێرکتی ڤیدیۆی تەلەفزیۆنەکە بگۆڕیت ناتوانیت فیلمەکە پەخش بکەیتەوە.
لە ماوەی تۆمارکردن دا ئامێری USB دەرمەهێنە.
ئەگەر لە کاتی تۆمارکردن دا بەزۆر تەلەفزیۆنەکەت بکوژێنیتەوە، لەوانەیە بەرنامەکە خزن نەبێت. ژیرانەترین کار ئەوەیە کە بەرلە کوژاندنەوەی تەلەفزیۆن، تۆمارکردن بوەستێنی و بزانی ئایا بەرنامەکە تۆمار بووە یان نە.
کواڵیتی تۆمارکردن بە گوێرەی ئەدای ئامێری هەمارگەی USB دەبێت.
ئەگەر ئامێری خەزنکردنی USB کێشەی هەبێت، لەوانەیە تۆمارکردن بە شێوەیەکی گونجاو ئەنجام نەبێت.
لەکاتی بەکارهێنانی هابی USB یاخود کێبلی درێژکراوە ، لەوانەیە ئامێری USB بەباشی کار نەکات.
ڕەنگە تۆمارکردن بپچڕێت ئەگەر توانای هەمارگەی ماوە بەپێی پێویست نەبێت. چاک وایە ئامێرێکی خەزنکردن بە کار بهێنیت کە جێگەی پێویست بۆ تۆمارکردن هەبێت.
ئەو شتانە کە دەتوانی بیگۆڕی بەپێی مۆدێلی تەلەفزیۆن جیاوازن.
لە ماوەی تۆمارکردن دا ڕەنگە هەندێ لە ئامرازەکان ناچالاک ببن.
تەنها کەناڵەکانی پەخش دەکرێت تۆمار بکرێن کە لە ڕێگەى تێرمیناڵی ئینپوتی ئەنتێناوە سەیریان دەکەیت.
ڕەنگە Bluetooth و پۆرتی USB لە کاتی تۆمارکردن لەسەر ئامێری خەزنکردنی USB باش کار نەکەن.
گرتەی تۆمارکراوی کەمتر لە 10 چرکە ؛ پاسەکەوت ناکرێن.
دەتوانیت تا 600 فایلی ناوەرۆک لەسەر یەک پارتیشتن پاشەکەوت بکەیت.