بەکاربردنی ئامرازی پەخشی راستەوخۆ
لەرێگەی ئەم ئامرازە دەتوانیت ئەو بەرنامانەی کە لەئێستادا سەیریان دەکەیت لەسەر USB HDD پاشەکەوت بکەیت، تا دواتر بتوانیت دووبارە ئەو بەشانە ببینیت کە لە کاتی تەماشاکردنی تەلەفزیۆن دا لە دەستت داوە. ئەگەر بۆ چەن ساتێک بچیتە دەرەوە، ئەم ئامرازە توانای ئەوەت پێ دەدات لەو ئەو شوێنەوە کە پێشتر دیوتە درێژە بدەیت بە تەماشاکردن.
- HDDی دەرەکی بدە لە پۆرتی USB.
-
دوگمەی
ی سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵەکە دابگرە و Live Playback دەسنیشان بکە.
-
شاشەی دڵنیاکردنەوەی دیاریکردنی Live Playback دەردەکەوێت.
ڕێكبەندەكان تەواو بکە و دوگمەی باشە دابگرە.
ئەگەر تەنها یەک ئامێری هەمارگەی USB گرێدراوە، ڕەنگە شاشەی ڕێکبەندەکان دەرنەکەوێت و ڕەنگە Live Playback بکەوێتە کار. -
لە میانەی سەیرکردنی پەخشی زیندوودا، بە نیشاندەر ، بۆ بەکارهێنانی ئەم ئامرازە هەروەها دەتوانیت دوگمەی
/
ی ڕیمۆت کۆنترۆڵەکەت فشار بدەیت.
لەسەر میلەی پێشوەچوون شوێنی خوازراو هەڵبژێرە.
دەکرێت کرداری Live Playback تەنها بۆ کەناڵەکانی پەخش بەکاربێت کە لە ڕێگەى تێرمیناڵی ئینپوتی ئەنتێناوە سەیریان دەکەیت.
بەڵام، ناتوانیت لە کاتی گوێگرتن لە بەرنامەیەکی ڕادیۆیی دا ئەم بژاردەیە بە کار بهێنیت.
ئەگەر دوو یان چەند USB HDD دراون لە تەلەفزیۆنەکە، یەکێکیان هەڵبژێرە بۆ ئەوەی ئامرازی Live Playback بە کاری بهێنێت.
ناتوانیت فلاشی USB بە کار بهێنیت. هارد دیسکێکی USB کە 80 گیگابایت یان زیاتر جێگەی هەبێت لە تەلەفزیۆنەکە گرێ بدە.
لەو کاتەی ئامێری پاشەکەوتکردنی USB HDD، لەوانەیە Live Playback باش کار نەکات. بۆ بەکارهێنانی ئامرازی Live Playback پێویستت بە USB HDD ـەک کە لە 2.3 گێگا بایت جێگەی زیاتربێت.
بە بەکارهێنانی ئامرازی Live Playback، دەتوانیت هەتا دوو کاتژمێر بەرنامە پەخش بکەیتەوە، ئەمەیش بەسراوە بەوەی کە USB HDD چەندە جێگەی مابێت.
ئەم ماوە ڕەنگە بەپێی ناوچەی ئێوە جیاواز بێت.
ئەو فیلمانە کە بە شێوازی Live Playback هەڵدەگیررێن، ئەگەر تۆماریان نەکەیت و تەلەفزیۆنەکە بکوژێنیتەوە، دەسڕدرێنەوە.
گۆڕین لە نێوان کەناڵەکان لە ماوەى Live Playback داتای کەناڵی پێشووتر دەسڕێتتەوە.
ڕەنگە هەندێک مۆدێڵ پشتیوانیکراو نەبن.